سه‌رۆكی زانكۆمان به‌شداری له‌ لوتكەی خۆبەخشی هەولێر 2025 ده‌كات

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.12.16، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم،  به‌ڕێز پ.د. ادریس محمد طاهر هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، به‌ یاوه‌ری پ.ی.د. سه‌رسام خه‌لیل راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێر، به‌شداری لوتكەی خۆبەخشی هەولێر 2025 ده‌كات.

به‌ ئاماده‌بوونی  د.هێمن میرانی، بەڕیوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ژمارەیەكی تر لەبەڕیوەبەرانی گشتیی فەرمانگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و نوێنەرانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ڕێكخراوە خۆبەخش و خێرخوازییەكان، لە هەولێری پایتەخت، لەژێر ناونیشانی  (خۆبەخشان پایەی سەرەکی هەر کۆمەڵگەیەکی بەهێزن) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەكانی پارێزگای هەولێر بەهاوبەشی UN Volunteers و دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی و ڕێكخراوی ئاشتی تەندروستی لوتكەی خۆبەخشی هەولێر 2025 سازدا.

زانكۆمان هه‌رده‌م ‌ ئه‌و جۆره‌ چالاكییانه‌ به‌رز ده‌نرخێنێت و ریز له‌ كار و چالاكی سەرجەم ئەو رێكخراوانە ده‌گرێت، كه‌ لە بوارەكانی مرۆیی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و ژینگەیی كاری خۆبەخشی ئەنجام دەدەن.