ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ڕیكه‌وتی 13/12/2025، به‌ڕێز به‌ڕیز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، و به یاوه‌ری به‌ڕیزان پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، سه‌ردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆرسی یه‌كه‌میان كرد.
سه‌ره‌تا به‌ڕیز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر به یاوه‌ری پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێریان كرد و له‌لایه‌ن راگری په‌یمانگه پێشوازی لێكراو، دواتر سه‌ردانی كۆلیژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و پزیشكی كرد‌و له‌لایه‌ن راگری كۆلیژه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، سه‌ردانی كۆلیژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری كرد‌و له‌لایه‌ن راگری كۆلیژه‌وه پێشوازی لێكرا.
مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌یاندا، لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی كۆتایی كۆرسی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی 2025-2026، و دڵنیابوون له دابینكردنی كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ قوتابیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌وپه‌ڕی شه‌فافییه‌ت و هێمنی.
سه‌رۆكی زانكۆ وهه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی دووپاتیان ئه‌وه‌یان كرده‌وه كه ده‌بێت ستافی وانه‌بێژ و كارگێڕی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ڕه‌خساندنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی هۆڵی تاقیكردنه‌وه و ده‌ربڕینی په‌رۆشی بۆ سه‌ركه‌وتنی قوتابیان له بواره جیاوازه‌كانی ته‌ندروستی و ته‌كنۆلۆجی، كه له داهاتوودا سوودێكی گه‌وره به كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نن و خزمه‌تی نیشتمان ده‌كه‌ن.




































