Daily Archives: کانوونی یەکەم 12, 2025

بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆمان، به‌شداری له‌ وۆرکشۆپێک ده‌كات

هه‌ولێر- كه‌مپه‌سی (1)

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 7ی کانوونی یەکەمی 2025، بەشی تەکنەلۆژیای پترۆڵ لە کۆلیژی تەکنەلۆجی/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، هه‌ڵسا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی گرنگ لە ژێر  ناونیشانی: “Pathways to Employment in Kurdistan’s Oil & Gas Sector: A Panel for Emerging Petroleum Technicians”  (رێگاکانی دامەزراندن لە کەرتی نەوت و گازی کوردستان: پانێڵێک بۆ تەکنیککارانی نوێی پترۆڵ).

ئەم چالاکییە بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.د. کیهان زرار غفور، ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆجی، و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی قۆناغی (1-2) و دەرچووانی بەشەکە بەڕێوەچوو، و تیشک خرایه‌ سەر ئاراستەکانی وەرگرتنی کار لە کەرتی نەوت و گاز له‌ هەرێمی کوردستان.

وۆرکشۆپەکە بە سەرپەرشتیاری دکتۆرە شارا کەمال، سەرۆکی بەشی تەکنەلۆژیای پترۆڵ، و بە بەشداریی پ.ی.د. هەتاو کەریم خدر، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆ و چه‌ند شاره‌زایه‌كی دیكه‌ به‌ڕێوه‌چوو، سەرەتا، له‌وته‌یه‌كی دكتۆره‌ شارا باس لە گرنگیی بەشەکە و ڕۆڵی دەرچووان لە ئایندەی کەرتی نەوت و گازەکان کرا. پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار له‌میانی پانێڵه‌كه‌ وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە، کە بەگشتی جەختیان لەسەر بۆشاییەکانی ئامادەکاریی قوتابیان بۆ دامەزراندن و بازاری کا و چۆنیەتی ئامادەکردنیان بازری کار  بوو کرایەوە، كه‌ بەشێکی سەرەکی لە پرسیارەکاندا تایبەت بوو بەوەی کە چ هەنگاوێکی پراکتیکی پێویستە قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەشی تەکنەلۆژیای پترۆڵ لە کاتی خوێندندا بیگرنە بەر، وەک: دروستکردنی سیڤی، چاوپێکەوتنی کار، بەدەستهێنانی ڕاهێنان و مەشقکردن، و پەرەپێدانی کارامەیی نەرم (Soft Skills)، بۆ باشترکردنی چانسی دەستکەوتنی هەلی کار لە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز. هەروەها، پرسیار کرا دەربارەی چۆنیەتی سوودوەرگرتنی کاریگەر لە خزمەتگوزارییەکانی سەنتەری پەرەپێدانی کار و ئامۆژگاریی دەربارەی بەرنامە و ڕاهێنانی تایبەت بۆ قوتابیانی ئەم بەشە.

شایەنی باسە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەمیشە بایەخ بەم جۆرە چالاکییە زانستی و ئەکادیمیانە دەدات لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی قوتابیان و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار، بەمەش دڵنیایی دەدات لەوەی کە دەرچووان بە شێوەیەکی کاریگەر بەشدار دەبن لە پێشخستنی کەرتی تایبەتمەند لە هەرێمدا.