رۆژی پێنج شه‌ممه، رێكه‌وتی 18/12/2025، بە ئامادەبوونی به‌ڕێز پ.ی. د. ئه‌میر چالی بریكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، و به‌ڕێز د. خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، کۆڕبەندی بونیادنانی کۆ دەنگی بۆ پێشخستنی به شداریکردنی خانمان له حوکمڕانی و سەرکردایەتیدا لە چوارچێوەى پلانی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٥ – ٢٠٣٠ بۆ جێبەجێکردنی پلانی کوردستان بۆ ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش به‌رێوه‌چوو، كه بریتی بوو له گفتوگۆ‌و هەماهەنگییەکان بۆ پەرەپێدانی سەرکردایەتی و حومکڕانییەکی دادپەروەرانه‌تری خانمان له هه رێمی کوردستان. به‌ڕێز پ.ی.د. هەتاو کەریم خدر، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆ‌و به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شداری له كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كات.
كۆڕبه‌نده‌كه ئەنجوومەنی باڵای خانمان پێی هه‌ڵسابوو، به هاوبەشی لیژنەی بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی (IRC) له چوارچێوەى بەرنامەى بەهێزکردنی بەشداریکردن و پێکەوەژیانی ئاشتییانەو یەكسانى له عێراق (SPACE) که لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدراڵ بۆ هاوبەشی ئابووریی و گەشەپێدان (BMZ) کۆمەک دەكرێت، و لەلایەن دەزگای (GIZ) پاڵپشتی دەکرێت.
سه‌ره‌تا چه‌ندین وتار له‌و ڕووه‌وه پێشكه‌ش كران، دواتر دوو پانێڵ بەڕێوەچوون، پانێڵی یەکەم دەربارەى به دامەزراوەییکردنی سەرکردایەتی خانمان – چالاککردنی یەکه جێندەرییەکان و بەهێزکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پلانی ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش بوو كه بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆمان به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی تێیدا به‌شداربوو. پانێڵی دووەم دەربارەى بەشداریکردنی خانمان بوو له بڕیاردان و کارگێڕیی – نەخشەڕێگەى گەیشتن به کۆتای ٢٠% بۆ خانمان بوو.



















