ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی سه‌ندیكای ژمێریاران و وردبینانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز پ.د. ادریس محمد طاهر هه‌ركی، سه‌رۆكی زانكۆ، به‌شداریی چالاكی له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا كرد به‌بۆنه‌ی یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانیی ژمێریاران. ئه‌م بۆنه گرنگه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاكه‌وه ڕێكخرابوو، كه تێیدا ئیڤێنتێكی زانستیی گرنگ له‌ژێر ناونیشانی: (پیشه‌ی ژمێریاری و پێشكه‌وتن و ئاڵنگارییه‌كاندا و ڕۆڵی ژمێریاری له دامه‌زراوه‌كاندا له سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆجیادا) به‌ڕێوه‌چوو.
له میانه‌ی به‌شدارییه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی زانكۆمان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی ژمێریاران و وردبینانی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێری پایته‌خت به‌تایبه‌تی كرد، و ده‌ستخۆشی له هه‌وڵ و ماندووبوونی ڕێكخه‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه پڕبایه‌خه كرد. هه‌روه‌ها هیوای خواست كه ژمێریاران و وردبینان به‌رده‌وام بن له كاره پڕبایه‌خه‌كه‌یان و به‌وپه‌ڕی زانستی و ئامانه‌تپارێزی و ووردبینییه‌وه، و له سه‌رجه‌م كاره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن.
شایانی باسه، زانكۆمان هه‌میشه گرنگی و بایه‌خی زۆری داوه به به‌شداریكردن و پشتیوانیكردنی ئه‌م جۆره چالاكییه زانستی و هه‌وڵه‌كانی زانكۆمان له چوارچێوه‌ی ئه‌م چالاكییانه‌دا، ده‌بنه پردێك بۆ په‌یوه‌ندی نێوان بواری ئه‌كادیمی و بازاڕی كار.





























