ئەمڕۆ، سێ شەممە، رێكهوتی 16/12/2025، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (4)ی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆ، و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئەنجامدرا.
سەرۆکی زانکۆ لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، پیرۆزبایی هاتنى جەژنى برا کریستانەکان کرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەچوونى تاقیرکردنەوەکانى کۆتایی کۆرسی یەکەمى خوێندن بۆ ساڵى خویندنى 2025-2026 کرد لە سهرجهم ئامادەبووان و ستافی زانکۆمان و هەروەها باسی رێنماییەکانى دەوامى ئێواران کرا…
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی زانکۆ گوێی لە سێ سیمیناری گرنگ گرت، سهرهتا بهڕێز پ.د. کەیهان زرار راگرى کۆلێژى تەکنەلۆجى سیمینارێکى دەربارەى (Research profile) پێشکشە کرد لە زانکۆمان، و دواتر بەڕێز (پ.د. خلیل) بەڕێوەبەرى دڵنیایى جۆرى زانکۆمان سیمینارێکى دەربارەى رەوشی پرۆسەى دڵنیای جۆرى لە هەموو روویەکەوە پێشکەش کرد لە زانکۆمان لەسەر ئاستى کۆلێژ و پەیمانگەکان، و دواتر مامۆستا زانیار سیمینارێکى پێشکەش کرد دەربارەى قوناغەکانى بەرهو پێشچوونى وێب سایتى زانکۆمان لەسەر ئاستى کۆلێژ و پەیمانگەکان..
و دواتر چەندین بابەتى کاروبارى کارگێڕی و زانستى و قوتابیان گفتوگۆی چڕی لهسهر كراو و بڕیارى لەسەر درا.













