لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر بۆ گرنگیدان بە لایەنی پڕاكتێكی و ئاماده‌كردنی قوتابیان بۆ بازاڕی كار، رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ی ١٢ی ٢٠٢٥، پرۆژەی “گۆشەی نێسکافێ” لە کەمپی دووی زانکۆ وەک دەستپێشخەرییەکی ناوازە ڕاگەیەنرا.
ڕێوڕەسمەکە له‌ژێر چاودێری به‌ڕیز (پ.د. ئیدریس محه‌مه‌د تاهیر ههرهكی)، سه‌رۆكی زانكۆ و ئامادەبوونی (پ.ی.د. ئه‌میر چالی)، بریكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و نوێنەرانی کۆمپانیای نێسله بەڕێوەچوو، و ژمارەیەک له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، به‌رپرسانی حزبی و حكومی، مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆمان، ئەم پڕۆژەیە به‌سه‌رپه‌رشتی (پ.ی.د. هه‌تاو كه‌ریم خدر)، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی كاری زانكۆ، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نێسله‌ی عێراق به‌ڕێز (شادی بواسماعیل) به‌ڕێوه‌به‌ر و نوێنه‌ری كۆمپانیای نێسله له عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت.
(پرۆژه‌ی گۆشه‌ی نێسكافی)، كه مه‌به‌ست لێی راكێشانی قوتابیانه بۆ ناو كاركردن به پراكتیكی و هێنانی تاقیگه‌یه‌كی جوڵاوی كاری كۆمپانیای ناوبراو؛ راهێنانی قوتابیان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ( له ناو كلاس) و دوو مانگ له ناو گۆشه‌ی نێسكافێ به كرده‌یی؛ تاكو بتوانن به كرده‌یی ببنه خاوه‌ن كار و ئه‌و پیشه‌یه‌ی كه خۆیان خولیان ده‌كه‌ن پیاده‌ی بكه‌ن. و ئه‌و ترسه‌شیان له‌لا نه‌مێنێ تاكو بتوانن دوای ده‌رچوونیان به ئه‌زموونه‌وه هه‌نگاوی ده‌ستكه‌وتنی كار و خۆیان كارسازی خۆیان له‌لا ئاسان بێت.
ئامانج له‌م چاڵاكییه‌دا، ئاماده‌كردنی گه‌نجانه به‌ر لهدهرچوونیان بۆ بازاڕی كاری راسته‌قینه و په‌ره‌پێدانی تواناكانی كارگێڕی و سهركردایهتیكردنیانه، و هه‌روه‌ها چاندنی كه‌لتووری داهێنان و خۆبه‌شی و به‌هێزكردنیانه بۆ دامه‌زراندنی بزنسی خۆیان؛ و گۆڕینی بیرۆكه له دامه‌زراندن له كه‌رتی گشتییه‌وه به‌ره‌و كه‌رتی تایبه‌ت و كارسازی خۆیان.
له‌سه‌ره‌تادا، دكتۆره هه‌تاو، سه‌رپه‌رشتیاری بیرۆكه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه، له‌وته‌یه‌كی كورتدا وێڕای به‌خێرهاتنی میوانه‌كان، وته‌یه‌كی كورتی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا “ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌ستپێشخه‌ری كارسازی گه‌نجانه. مۆدێلێكه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی خوێندن و فێركردنی ئه‌كادیمی به پراكتیزه‌كردن؛ گۆڕینی زانین بۆ ده‌رفه‌تێكی راسته‌قینه و بونیاتنانی داهاتوو و فێركردنی قوتابی هه‌نگاو هه‌ڵبنێت به‌ره‌و بزنسی خۆی، ئه‌مڕۆ 20 قوتابی له 44 قوتابی، له ماوه‌ی 4 رۆژی راهێنانی چڕدا، هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینن دوای ده‌رچوونیان به مه‌رجی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تیانی وه‌ك جددیه‌ت، لێهاتوویی، توانای گه‌شه‌پێدان، خواست و ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ڵبژێردران. سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو 2 مانگ”. دواتر د. هه‌تاو وه‌كو یه‌كه‌م هه‌نگاو، داوای له سه‌رۆكی زانكۆ و میوانه‌كان كرد كه هه‌ر یه‌ك له‌وان بچن نێسكافێیهك له قوتابیه‌كانی كارمه‌ند له‌و تاقیگه جوڵاوه بكڕن تاكو ببێته هاندانێك بۆ قوتابیه‌كان.
ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌لێكه بۆ ده‌رخستنی تواناكانی قوتابیان و 20 قوتابی قۆناغی دووه‌می به‌شی بازاڕگه‌ری و نێوده‌وڵه‌تی وزمانهكان لهسمستهری 3، له‌و پرۆسه‌یه وه‌كو خاوه‌ن كار به‌شدارییان تێدا كرد، و بۆماوه‌ی دوو مانگ ئه‌م تاقیگه جوڵاوه ده‌مێنێته‌وه و رۆژانه له دانی به‌یانییه‌وه تاكو ئێواره ده‌رگای فرۆشتنی كراوه‌ته‌وه‌و بهشێفت قوتابیه راهێنراوه‌كان سه‌رقاڵی كاری پراكتێكی خۆیان ده‌بن و پاداشت ده‌كرێن له‌بری كاركردنیان..
دواتر بەڕێز (پ.د. ئیدریس محه‌مه‌د تاهیر هه‌ركی)، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیتەکنیکی هه‌ولێر، وته‌یه‌كی پیشكه‌ش كرد‌و تێیدا ئاماژه‌ی به‌گرنگی ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكیانه دا‌و ده‌ستخۆش له به‌ڕیز پ.ی.د. هه‌تاو كه‌ریم خدر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی كاری زانكۆ‌و كۆمپانیان نێسله كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه گرنگه كه به‌ستنه‌وه‌ی قوتابییه به بازاڕی كار‌و وانه‌یه‌كی پراكتیكی زیندووه و سوودی زۆری بۆ قوتابیان ده‌بێت.
پاشان (پ. ی. د. ئه‌میر چالی)، بریكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌وته‌یه‌كی كورتدا، خۆشحالی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه گرنگه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌نگاوێكی زۆر باشه وكاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دروستكردنی بیرۆكه‌ی كار‌و بازاڕ و بزنس له لای قوتابی. دواتر به‌ڕێز (شادی بواسماعیل)، به‌ڕێوه‌به‌ر و نوێنه‌ری كۆمپانیای نێسله له‌عێراق، له‌وته‌یه‌كیدا (به زمانی عه‌ره‌بی ) سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌كی كورتی كۆمپانیاكه‌ی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مه‌به‌ست له‌م كاره‌یان ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ترس و بهرستانهیه كه قوتابیان به‌ر لهههنگاونانیان بۆ كاركردن له‌لا دروست ده‌بێت. ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ قوتابیان تاكو بتوانن ته‌كنیكی كاركردن فێر ببن و له‌داهاتوودا ئێوه به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكان بن.
(پ. ی. د. دەشنێ ئازاد صدیق)، سەرۆکی بەشی بازاڕگەری نێودەوڵەتی و زمانەکان، له‌وته‌یه‌كی كورتدا گوتی گرنگه له نه‌بوونه‌وه شته‌كان بێنه بوون، ئه‌مه یاسایه‌كه و ده‌بێ كاری له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی. تاكو له ئاینده‌دا قوتابیان بتوانن هه‌لی كار به‌ده‌ست بهێنن. شایه‌نی باسه، لە سه‌ره‌تا و کۆتایی مەراسیمەکەشدا، وەک پاڵپشتییەک بۆ قوتابیان، سەرۆکی زانکۆ و میوانان؛ وەک یەکەمین کڕیار بەشدارییان کرد، هەروەها یاداشتی لێک تێگەیشتن لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆمپانیای نێسله واژۆ کرا؛ بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بە فەرمی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ئەمەش دەروازەیەکە بۆ ئەوەی دەرچووانی زانکۆ لە ئایندەدا بە ئەزموون و متمانەیەکی بەهێزەوە ڕووەو دامەزراندنی بزنسی تایبەتی خۆیان هەنگاو بنێن.
































