ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێکەوتی 26/11/٢٠٢٥، له ژێر چاودێری به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محه‌مه‌د تاهیر هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان پ.ی.د. ژاڵە سعید خطاط، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان، و دكتۆر دلۆڤان محمد فاتح، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان پ.د. ئازاد حسن قادر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و پ.ی. د. یوسف مسته‌فا ره‌سول ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان، و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆكی زانكۆكانی حكومی و ئه‌هلی له‌شاری هه‌ولێرو ژماره‌ۆه‌كی زۆر له میوانانی حكومی و حزبی، و هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی به‌ڕیزان یاریده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێرو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و ژماره‌یه‌كی زۆر له له مامۆستایان و میوانان، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستی له‌كه‌مپه‌سی یه‌كی زانكۆمان بەڕێوەچوو له‌ژێر ناونیشانی:
(1st International Conference on Pharmaceutical and Applied Health Care Development – ICPAHD 2025)
له كۆنفرانسه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له پسپۆران و توێژه‌ران و پزیشكانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی ئاماده‌ی بوون بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر نوێترین پێشكه‌وتن و نوێگه‌ری له‌زانسته ده‌رمانسازییه‌كان و زانسته كارپێكراوه‌كانی پزیشكی و ته‌ندروستی گشتی.
ئامانجی کۆنفرانسەکە کۆکردنەوەی توێژەران، ئەکادیمیستەکان، پسپۆران بوو بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشکەوتنەکان لە زانستە دەرمانسازی و پزیشکییە کارپێکراوەکان، و پەرەپێدانی هاوکارییەکان بوو بۆ چارەسەرەکانی چاودێری تەندروستی بەردەوام. و هه‌روه‌ها چالاکییەکانی کۆنفڕانس بریتی ده‌بێ له پێشكه‌شكردنی، وتاری سەرەکی لەلایەن پسپۆڕانی بەناوبانگەوە، و پێشکەشکردنی بابەتی وەرگیراو، و پێشکەشکردنی زارەکی و پۆستەر، وۆرک شۆپ و کۆبوونەوەی ڕاهێنان، هه‌روه‌ها گفتوگۆی پانێڵ و گفتوگۆی مێزی دەوری، و دەرفەتەکانی تۆڕکردن و دروستکردنی هاوبەشی، و پێشانگای بەرهەمی دەرمان و پزیشکی.
به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محه‌مه‌د تاهیر هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆ، وتارێكی گرنگی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد‌و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: “كه سێكته‌ری ته‌ندروستی و پزیشكی، یه‌كێكه له‌گرنگترین سێكته‌ره‌كان كه په‌یوه‌سته به خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه و ئابووری وڵات و به پێشخستنی كوالێتی و كار‌و ژیانه‌وه. ئێمه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌م كه‌رته، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو باره ناسه‌قامگیرییه‌ی كه كوردستان پێی تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام توانیومانه پشتگیری ئه‌و كه‌رته بكه‌ین، و هه‌روه‌ها توانیومانه چه‌نده‌ها ئامێری تاقیگه‌و مایكرۆسكۆب و ته‌كنۆلۆژیای نوێ و مۆدێرن بخه‌ینه به‌رده‌ستی قوتابیان، تاكو بتوانین به‌ئاستێكی به‌رزی زانستی قوتابیان ئاماده بكه‌ین بۆ بازاڕی كار.
و هه‌روه‌ها ئێمه له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، گرنگییه‌كی تایبه‌تیمان به توێژینه‌وه‌ی زانستی داوه به‌هه‌موو بواره‌كانی تایبه‌ت به زانكۆمان، و بۆیه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن توانیومان گرنگییه‌كی زیاتر به گۆڤاره‌كانی زانكۆ بده‌ین، و توانیمان گۆڤاری پۆلیته‌كنیك جۆرناڵ له سكۆپه‌س تۆمار بكه‌ین، كه ئه‌وییش ده‌بێته ده‌رگایه‌كی دیكه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كانی توێژه‌رانمان له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، و ناساندنی توێژه‌رانمانه به جیهانی ده‌ره‌وه، و توێژه‌رانی جیهانیش ده‌توانن توێژینه‌وه‌كانیان له‌و گۆڤاره بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌وكات هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانمان دروست ده‌بیت. به‌ستنی كۆنفرانسه زانستییه‌كان ئه‌ویش رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌ستنه‌وه‌مانه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌وروبه‌ر، كه ئه‌مڕۆ لێره ئه‌نجامی ده‌ده‌ین تاكو توێژه‌ران توێژینه‌وه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه. هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم”.
شایانی باسه، ئه‌م كۆنفرانسه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.









































































