له ڕۆژانی 17 و 18ی تشرینی دووەمی 2025، ههر سێ مامۆستا پ.ی.م. بلال ابراهیم محمد، سەرۆکی بەشی هایدرۆپۆنیک پەیمانگای تەکنیکی خەبات، م. نهلە جەوهەر کریم، م. شوان محمد باپیر له بەشی کشتوکاڵی زانکۆمان، بەشدارییەکی چالاکانەیان لە خولێکی ڕاهێنانی تایبەتمەنددا کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کاری (ILO – International Labour Organization) ڕێکخرابوو، بۆ پەرەپێدانی تواناکانی پیشەیی لە بوارە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵدا.
خولەکە بەشێوەیەکی سەرەکی جەختی خستە سەر دوو سیستەمی گرنگی کشتوکاڵی مۆدێرنی هایدرۆپۆنیک (Hydroponics): شێوازی بەرهەمهێنانی ڕووەک بەبێ پێویستی بە خاک. و ههروهها خانووی پلاستیکی (Greenhouses): بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای خانووی پلاستیکی بۆ کۆنترۆڵکردنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەی باشی ڕووەك دهكردهوه.
بەشداریپێکردنی مامۆستایان لەم خولەدا بە ئامانجی قوڵکردنەوەی شارەزایی و کارامەییەکانیان بوو لە شێوازەکانی بەرهەمهێنانی ڕووەک بە سیستەمە مۆدێرنەکان، لەگەڵ فێرکردنی چۆنیەتی پەرەپێدانی ئەم تەکنیکانە بەشێوازێکی پێشکەوتوو.
ئامانج لەم ڕاهێنانە گەیاندنی ئاستی کشتوکاڵی ناوخۆییە بە ستانداردە جیهانییەکان، تا بە شێوەیەکی هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو، بتوانرێت سیستەمەکانی هایدرۆپۆنیک و خانووی پلاستیکی پەرەی پێبدرێت و سوودی لێ ببینرێت.
ئەم بەشداریکردنە وەک هەنگاوێکی گرنگ سەیر دەکرێت بۆ نوێکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن و گەیاندنی نوێترین زانست و تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی بە قوتابییانی زانکۆکەمان.




































