سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولی (١٤) ڕاهێنانی پێداگۆجی ڕادەگەیەنێت /بۆ ئەم مەبەستەش ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات ئەوانەی خوازیاری بەدەستهێنانی نازناوی زانستین و ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە لەم خولە کەوا سەردانی سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی بکەن .
ڕێنماییە گرینگەکان بۆ خوازیاران:
- پێویستە خوازیار هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بێت.
- سەبارەت بە خاڵی یەکەم، خوازیار ئەگەر بڕوانامەی لە یەکێک لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات بەدەستهێنابێت، پێویستە بڕوانامەکەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی یەکسان کرابێت.
- پێویستە خوازیار لەکاتی پێشکەشکردن هەڵگری بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بێت و ماوەی سێ ساڵی بەسەردا تێنەپەڕیبێت.
بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ پێشکەشکردن:
- دوا بڕوانامە (ماستەر یان دکتۆرا)، یەک کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ ( پەسەند کراو بێت).
- فەرمانی زانکۆیی پێدانی بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بۆ ئەو خوازیارانەی لە ناوەخۆ بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.
- بڕیاری یەکسانکردنی هەمیشەیی بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بۆ ئەو خوازیارانەی لەدەرەوەی وڵات بڕوانامەیان بە دەستهێناوە.
- بڕوانامەی بەکالۆریۆس (یەک کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ).
- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی سێ ساڵی بەسەردا تێنەپەڕێبێت، کە بریتیە لە یەکێک لەمانەی خوارەوە:
- بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی لە یەکێک لە سەنتەرەکانی زمانی سەر بە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان: ئاستی (Pre-Intermediate) بە سیستەمی خولی فێرکاری کۆن، و ئاستی (Intermediate) بە سیستەمی ئیمپریاڵی نوێ (ڕاستاندنی بۆ کرابێت لەلایەن سەنتەرەکە).
- بڕوانامەی IELTS =٥
- بڕوانامەی TOEFL(IBT) =٥٩
- بڕوانامەی TOEFL (PBT)= ٤١٤
- بڕوانامەی PTE= ٥٢
- نووسراوی فەرمی لارینەبوون (ڕێگەپێدان)ی شوێنی کارکردن بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کەوا دامەزراون.
- پسوولەی بەشداریکردن لە خولی پێداگۆجی (پسوولەی قیستی یەکەم).
- پاسپۆرت (یەک کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ)
- یەک وێنەی کەسی
زانیاری سەبارەت بە کات و شوێن:
- یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی دۆکیومێنت: ١٦/١١/٢٠٢٥
- شوێنی وەرگرتنی دۆکومێنتەکان: سەنتەری پێداگۆجی زانکۆیی پۆلیتەکنیک- هەولێر
- ناونیشان: هەولێر- شەقامی کەرکوک- کەمپەسی یەکی زانکۆی پۆلیتەکنیک- قاتی دووەمی سەنتەری توێژینەوەی زانستی
- ژ. تەلەفۆنی سەنتەر: ٠٧٥١٧٣٠٨٦٧٦

























