هه‌ولێر – كه‌مپی دوو
ئه‌مڕۆ سێشەممه، ڕێكه‌وتی3ی شوبات 2026، له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی به‌رده‌وامی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان و ته‌ندروستی ده‌روونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، و له‌به‌رده‌وامی زنجیره سیمیناره زانستییه‌كان، به‌ناونیشانی (گوشاره‌كانی ژیان و گرنگیدان به ته‌ندروستی ده‌روونی) سیمینارێك به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م چالاكییه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ. د. ئه‌یاد زه‌كی صابر، ڕاگری كولێژى ته‌كنيكى ئه‌ندازیاری هه‌ولێر، و به‌ڕێز پ.ی. د. محسن شریف راگری كۆلیژی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێر، دكتۆر بازیان یونس محی ا‌لدین، یاریده‌ده‌ری راگری كۆلیژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری، و مامۆستا هه‌وری عبدالواحید مصطفی، یاریده‌ده‌ری راگری كۆلیژی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێر، و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان ڕێكخرابوو، و له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌شكرا.
سه‌ره‌تا م. جوان به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی به وته‌یه‌كی كورت به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد، و پاشان دكتۆر بازیان یونس، یاریده‌ده‌ری راگری كۆلیژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری به‌ناوی هه‌ردوو كۆلیژه‌وه به‌خێرهاتنی هه‌مووانی كرد‌و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و سیمیناره ده‌ربڕی و گرنگییه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، دواتر ده‌رفه‌ت درایه د. نزاز گزالی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ پێشكه‌شكردنی سیمیناره‌كه‌ی، و سه‌ره‌تا به ناساندنێكی كورت، سه‌نته‌ره نوێیه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و گرنگی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه. پاشان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك به‌شێوه‌یه‌كی ورد باسی له فشاره ده‌روونییه‌كانی سه‌ر تاكه‌كان كرد، كه له ئه‌نجامی فاكته‌ره جۆراوجۆره‌كان و سه‌ختییه‌كانی ژیان دروستده‌بن. و شێوازه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و باشتركردنی باری ده‌روونی به تێروته‌سه‌لی خرایه ڕوو. دواتر ده‌رفه‌ت به ئاماده‌بووان درا بۆ به‌شداریكردن له‌ڕێگه‌ی پرسیاركردن و گفتوگۆ، كه له‌لایه‌ن دكتۆر نزار وه‌ڵام درانه‌وه.
ئه‌م چالاكییه خۆی له زنجیره سیمینارێك ده‌بینێته‌وه، كه هه‌ردوو سه‌نته‌ر به هه‌ماهه‌نگییه‌وه بڕیاریان داوه له سه‌رجه‌م كۆلێژ و په‌یمانگه‌كانی زانكۆ پێشكه‌شی بكه‌ن، به ئامانجی به‌رزڕاگرتنی ته‌ندروستی ده‌روونی و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی. زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر هه‌میشه بایه‌خ به جۆره چالاكییه زانستی و ئه‌كادیمیانه ده‌دات له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و زانستی مامۆستایان و قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان.



































