Author Archives: hemn hemn

شاندێکی زانکۆمان سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی نوێی ئیمارات دەکات

ئه‌مڕۆ سێشـەممـە (20ـی 1ـی 2026)، بـە مـەبـەسـتی پیـرۆزبـایـیکـردن، شـانـدێکـی زانکـۆی پـۆلیتـەکنیکـی هـەولێـر بـە سـەرۆکـایـەتـی بـەڕێـز پ.د.ئیدریس محمـد طـاهـر هـەرکـی، سـەرۆکـی زانکـۆ و بـەیـاوەری بـەڕێـز پ.د. کیهـان زرار غفـور، ڕاگـری کـۆلێـژی تـەکنـەلـۆجـی، سـەردانی کـونسـوڵگـەری گشتـی ئیمـاراتـی عـەرەبـی یـەکگرتـوویـان لـە شـاری هـەولێـر کـرد، و لـەلایـەن بـەڕێـز (احمـد حسـن احمـد سلیمـان الشحـی)، کـونسـوڵـی گشتـی نـوێـی کـونسوڵگـەری ئیمـاراتـەوە پێشـوازیـان لێکـرا.

شـانـدی زانکـۆ پیـرۆزبـاییـان لـە کـونسـوڵـی نـوێـی ئیمـارات کـرد، بـەبـۆنـەی وەرگـرتنـی ئـەم ئـەرکـە تـازەیـە و هیـوای سـەرکـەوتنیـان بـۆ خـواسـت. لـەلایـەکـی دیکـەوە هـەردوولا، تیشکیـان خستـەسـەر پـەیـوەنـدییـەکـانیـان، بـەجـۆرێـک کـونسـوڵـی گشتـی ئیـمارات ستـایشـی گـەلـەکـەمـانـی کـرد، کـەوا گـەلێکـن هـەمیشـە روانگـەیـەکـی ئـەرێنـی و دۆستـانـەیـان هـەبـووە بـەرامبـەر بـە وڵاتـی ئیمـارات، هـاوکـات ئـامـادەیـی خـۆیی و کـونسـوڵخـانـەکـەی نیشـانـدا بـۆ هـەمـوو پـاڵپشتـی  هـەمـاهـەنگیـەك.

شاندێکی وڵاتی هیندستان، سەردانی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی کردو وۆركشۆپێكیان ئه‌نجام دا..

هه‌ولێر- سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیك

ڕۆژی دووشـەممـە (19ـی 1ـی 2026)، لـەژێـر چـاودێـری بـەڕێـز پ.د. ئیدریـس محمـد طـاهـر هـەرکـی، سـەرۆکـی زانکـۆی پـۆلیتـەکنیکـی هـەولێـر، و به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، و به‌ڕێز پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و به‌ڕێز پ.ی. د. یوسف مسته‌فا ره‌سول، یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و  بـەسـەرپـەرشتـی بـەڕێـز پ.د. کیهـان زرار غفـور، ڕاگـری کـۆلێـژ، بـە میـوانـداری کـونسـوڵـی گشتـی وڵاتـی هینـدستـان بـەڕێـز (بـریجیـش کـۆمـار) و جێگـرەکـەی بـەڕێـز (هیتیـش سینـگ)، و هه‌روه‌ها بـە ئـامـادەبـوونـی ژمـارەیـەکـی بـەرچـاو لـە مـامـۆستـا و فـەرمـانبـەرانـی سـەر بـە زانکـۆکـەمـان، کـۆلێـژی تـەکنـەلـۆجـی/ زانکـۆی پـۆلیتـەکنیـکی هـەولێـر، هـەڵسـا بـە ئـەنجـامـدانـی وۆرکشـۆپێکـی زانستـی لـەژێـر نـاونیشـانـی:

“Application process For ITEC Program” وۆرکشـۆپـەکـە تـایبـەت بـوو بـە تیشکخستنـەسـەر چـۆنیـەتـی پـڕکردنـەوە و بـەشـداریکـردن لـە کـۆڕسـی ڕاهێنـان لـە وڵاتـی هینـدستـان.

لـە وۆرکشـۆپـەکـەدا هـەریـەک لـە بـەڕێـزان (پ.د.کیهـان زرار غفـور)، (د.یـوسـف طـە معـروف) و (هیتیـش سینـگ) بـە پـانێڵێـک بـاسیـان لـە گـرنگـی بـابـەتـەکـە کـرد، بـە ئـامـانجـی بـەشـداریکـردنـی مـامـۆستـا و فـەرمـانبـەران بـە مـەبـەستـی سـوود وەرگـرتـن و بـەرزکـردنـەوەی تـوانـا زانستـی و کـردارییـەکـانیـان.

شاندێکی زانکۆمان به‌شداری راهێنانێك له‌زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی رۆما له‌وڵاتی ئیتاڵیا ده‌كات

شاندێکی زانکۆمان كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و پ.ی.د. عەبدوڵڵا عومەر یاسین، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان (IRO) و بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC)، پ.ی.د. هه‌تاو كریم خضر و مامۆستا هودا صباح نجم الدین، مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و نوێنەری سەنتەری (CDC) لە پەیمانگای ناوبراو  و پیرۆ بۆتان محسن ستاف له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، لە چوارچێوه‌ی پڕۆژەی (RISE) ، سه‌ردانی زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی رۆمای له‌وڵاتی ئیتاڵیا لە زنجیرەیەک خولی ڕ،اهێنان و دیداری ئەکادیمیدا بەشدارییان کرد.

ئامانجی به‌شداریكردن له‌م راهێنانه‌، پێداچوونه‌وه‌ بوو به‌ نه‌خشه‌ڕێگای به‌ نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆ‌مان و هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی كاروباری هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (IRO) و (CDC) یه‌. و له‌ راهێنانه‌كه‌دا جه‌خت  له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی قوتابیان و مامۆستایان كرایه‌وه‌ و كار بۆ چۆنیه‌تی به‌ ده‌ستهێنانی پاڵپشتی دارایی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و نزیكبوونه‌وه‌ی زانكۆمان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی وڵاتی ئیتاڵیا كران.

پرۆژەی (RISE)  هەوڵدەدات خاڵی بەیەکگەیاندنی نێوان کەرتی ئەکادیمی و کەرتی پیشەسازی پته‌و بکات.

(RISE)  پرۆژەیەکی هاوبەشی ئەکادیمی دوو ساڵەیە کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا (European Union)   پاڵپشتی دارایی کراوە. و لە مانگی یه‌کی ساڵی 2025 دەستی بەکارەکانی کردووە و بڕیارە لە مانگی یه‌کی ساڵی 2027 کۆتایی پێبێت.  و لە کۆی گشتیدا، نۆ زانکۆ لە پرۆژەکەدا بەشدارن، كه‌ حه‌وت زانکۆ لە هەرێمی کوردستان. و یەک زانکۆ لە وڵاتی ئیتالیا، یەک زانکۆ لە وڵاتی ئیسپانیا (زانکۆی میواندار) و له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانكۆكانی وڵاتانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستسه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

بەشداریی چالاکانەی زانکۆمان لەم جۆرە پڕۆژە نێودەوڵەتییانەدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەجیهانیکردنی سیستەمی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی توانای دەرچووان بۆ کێبڕکێکردن لە بازاڕی کاردا.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازیی لە شاندێکی وەزارەتی پەروەردە دەکات

ئه‌مڕۆ، رێكه‌وتی 18/1/2026، به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پێشوازیی لە شاندێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوو لە م. حەسەن سەرتیب جاف، بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرامەکانی خوێندن و ژیار اسماعیل حوێز،  بەڕێوەبەری پرۆگرامەکان.

لە سەرەتای دیدارەکەدا کە پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆ ئامادەی بوون، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و کورتەیەکی لەسەر پێکهاتەی زانکۆ و کۆلێژ و بەشەکان و پسپۆڕییەکانی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

دواتر شاندەکە، وێڕای سوپاسگوزارییان بۆ پێشوازییکردنەکە، هاوکات باسیان لە ئامانجی سەردانەکەیان کرد، کە سوود وەرگرتنە لە ئەزموون و شارەزایی مامۆستایانی زانکۆمان لە داڕشتنی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندنی پیشەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.

هاوکات سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری بۆ شاندەکە خستەڕوو و رایگەیاند کە بەهەموو تواناوە پشتیوانی لەو هەنگاوەی وەزارەتی پەروەردە دەکەن. هەر لە دیداره‌کەدا باس لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا بە ئامانجی خزمەتکردنی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە و زانکۆکان بە گشتی کرا.