Author Archives: hemn hemn

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کەمپی دووی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی ئاداری ٢٠٢٦، بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە یاوەری مامۆستا به‌هزاد حیلمی ئاکرەیی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، سەردانی کەمپی دووی زانکۆی کرد. لە کاتی گەیشتنیاندا، لەلایەن هەریەک لە بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی سابیر، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری، دکتۆر بازیان یونس محێدین، یاریدەدەری ڕاگر، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایانی کەمپەکەوە پێشوازییان لێکرا.

مەبەست لەم سەردانەی سەرۆکی زانکۆ، ئەنجامدانی بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بوو بۆ ئەو پڕۆژانەی کە لە ئێستادا لەناو کەمپی دووی زانکۆمان لە قۆناغی جێبەجێکردندان، ئەمەش بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکان.

ئەم بەسەرکردنەوەیە نیشاندەری ئەو گرنگی و بایەخە زۆرەیە کە سەرۆکایەتی زانکۆ بەم جۆرە پرۆژە و چالاکییە ئاوەدانییانەی دەدات لە پێناو بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئەکادیمی. زانکۆمان هەمیشە پاڵپشت و هاوکارێکی سەرەکییە بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی هەر پڕۆژەیەک کە خزمەت بە پرۆسەی خوێندن و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەبارتر بۆ قوتابیان و مامۆستایان بکات.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ، گفتوگۆی ماستەرنامەیەک لە بواری ئەندازیاریی ڕێگاوبان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی ئاداری ٢٠٢٦، بەڕێز پ.د. ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئامادەی پرۆسەی گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی (سامان خەلیل) بوو لە بەشی ئەندازیاریی ڕێگاوبان لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری. ماستەرنامەکە بە ناونیشانی (Effect of Reclaimed Asphalt Pavement on the Performance of Hot Mix Asphalt Production)  پێشکەش کرابوو و تێیدا لەلایەن لیژنەیەکەوە هەڵسەنگاندنی زانستی بۆ کرا.

لەو دانیشتنە زانستییەدا، هەریەک لە پ.د. ئەیاد زەکی سابیر، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری، دکتۆر بازیان یونس محێدین، یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی ڕێگاوبان، لەگەڵ مامۆستا به‌هزاد حیلمی ئاکرەیی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، یاوەری سەرۆکی زانکۆ بوون. ئامادەبوونی سەرۆکایەتیی زانکۆ لەم جۆرە پرۆسە زانستییانەدا، نیشاندەری ئەو گرنگی و بایەخە گەورەیەیە کە زانکۆمان بە توێژینەوە و بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەکادیمی دەدات، چونکە زانکۆمان هەمیشە پاڵپشت و هاوکارێکی سەرەکیی قوتابیان و توێژەرانە بۆ بەئەنجامگەیاندنی چالاکییە زانستییە ئاستبەرزەکان.

لە کۆتایی گفتوگۆکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشیی لە لیژنەی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردنەکە کرد بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و ئەکادیمی، هەروەها هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ قوتابیی ناوبراو خواست لە ژیانی زانستی و پیشەییدا.

وۆرکشۆپی نێودەوڵه‌تی، بەستنەوەی کەلتووری توێژینەوە بە هاوبەشی دوو زانکۆی بەریتانی

لە چوارچێوەی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆمان، وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی “بەستنەوەی کەلتووری توێژینەوە: هاوبەشی لێکۆڵینەوە لەسەر سنوورەکان” بە سەرپەرشتی زانکۆمان و زانکۆی کوردستان-هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی پۆرتسمۆث و ئیمپیریال کۆلێج لەندەن لە بەریتانیا بە شێوەی هایبرد ئەنجام درا.

وۆرکشۆپەکە بە دەستپێشخەری بەڕێز د. سەلار عثمان علی، مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر، لە ڕۆژانی ٢٣-٢٤ی مانگی شوباتی/ ٢٠٢٦ لە زانکۆی کوردستان- هەولێر بەڕێوەچوو. لەو ماوەیەدا، ٦٢ قوتابی ماستەر و١٢ مامۆستا لە بوارەکانی مرۆڤایەتی و زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە هەر چوار زانکۆکەدا تێیدا بەشدارییان کرد.

لەم وۆرکشۆپەدا، چەند بابەتی گرنگ باسکران و گفتوگۆی لەسەر کران وەکو دیزاینی توێژینەوە لە چوارچێوەی کەلتووری جیاواز، تواناکانی نووسینی ئەکادیمی و بڵاوکردنەوەی زانستی، و ئەی ئای و کاریگەرییەکانی لەسەر توێژینەوە. بەشی کۆتایی وۆرکشۆپەکە تەرخان کرا بۆ قوتابیان و مامۆستایان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و پێشنیارکردنی پرۆگرامی هەماهەنگی لەنێوان زانکۆکاندا وەکو ئاڵوگۆڕکردنی قوتابیان و مامۆستایان و ڕێکخستنی چالاکی هاوبەش لە داهاتوودا.

جێگەی باسە، بە پێی ڕێزبەندی نێودەوڵەتی Times Higher Education، ڕانکی ئیمپیریەڵ کۆلیج لەندەن ژمارە (3)یه‌ لە بەریتانیا و ژمارە (8)ـــــه‌ لەسەر زانکۆکانی جیهان و زانکۆی پۆرتسمۆث ژمارە (٤١) لە بەریتانیا ولە نێوان ٤٠١-٥٠٠ لەسەر زانکۆکانی جیهانە بە پێی ئەم ماڵپەڕە:

https://www.timeshighereducation.com/student/best-universities/best-universities-uk

 

سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌ری بۆ كاروباری زانستی، بانگهێشتی مودیوڵی (EduPreneurship and University work Environment Cooperation) كران، كه‌ له‌لایه‌ن دكتۆر ئاراس قادر خۆشناو، و پ.ی.د. هەتاو کەریم خدر، ده‌گوترێنه‌وه‌

ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٦، هەریەک لە بەڕێزان پ.د. ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەشدارییان كرد لە دوایین مۆدیوڵی خولی (١٣)ی به‌یانیان و ئێوارانی پێداگۆجیدا.

لە میانی بەڕێوەچوونی ئەم مۆدیوڵەدا کە وانه‌ی:

 (EduPreneurship and University work Environment Cooperation)، لەلایەن هەردوو بەڕێزان دکتۆر ئاراس قادر خۆشناو و پ.ی.د. هەتاو کەریم خدر، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆوە دەگوترێنەوە، سەرۆکی زانکۆ دوو بابەتی گرنگی پێشکەش بە مامۆستایانی بەشداربوو کرد. كه‌ بریتی بوون لە تیشکخستنە سەر ڕۆڵی زانکۆ لە گەشەپێدانی بەردەوام و ڕەخساندنی هەلی کار، لەگەڵ خستنەڕووی بنەماکانی مامۆستای نموونەیی و سەرکەوتوو، و  بۆ ئاماده‌كردنی مامۆستایان له‌و مودیوڵه‌ وه‌ك مامۆستایه‌كی پێشه‌نگی سه‌ركرده‌ی مۆدرن له‌داهاتوودا. هاوکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری زانستی بابەتێکی وردی سەبارەت بە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

لە بەشێکی دیکەدا، هه‌ر یه‌ك له‌به‌ڕێزان و دكتۆر ئاراس قادر و پ.ی.د. هەتاو كه‌ریم، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌یان سه‌باره‌ت (EduPreneurship) پێشكه‌ش به‌ مامۆستایانی پێشه‌نگ كرد، ئەمەش بە مەبەستی زیاتر ئامادەکردنیان وەک سەرکردە و مامۆستایه‌كی مۆدێرن و پێشەنگ بۆ داهاتووی پرۆسەی خوێندن، كه‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان بازاڕو هه‌لی كار له‌ خۆ ده‌گرێت. رۆڵی سه‌نته‌ره‌كانی په‌ره‌پێدانی كار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆڵی مامۆستا وه‌كو راوێژكار نیشان بدات.