ههولێر- سهرۆكایهتی زانكۆ
لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی زانکۆمان، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر شەشەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ئەنجام دا. کۆبوونەوەکە لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ، بە سەرپەرشتی بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەن بەڕێوەچوو. لە سەرەتای دانیشتنەکەدا، سەرۆکی زانکۆ وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان، بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی ئەنجوومەن و سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆ کرد.
دواتر لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر چەندین ڕێنمایی گرنگی کارگێڕی و زانستی و ئاراستەی ئەندامانی ئەنجوومەنی کرد. هاوکات گفتوگۆیەکی تێروتەسەل دەربارەی خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی میدتێرمی ئەم وەرزەی خوێندنی قوتابیان کرا، تاوەکو پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند، دوو سیمیناری گرنگ پێشکەش کران؛ یەکەمیان لەلایەن دکتۆر دلێر عەبدوڵڵا ئەحمەد، بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی زانکۆمان سەبارەت بە “کۆنمرەی دەرچوون”، و دووەمیشیان لەلایەن پ.د. کەیھان زرار غەفور، ڕاگری کۆلێژی تەکنۆلۆجی هەولێر سهبارهت به ”پرۆفایلی زانکۆ لە ڕیزبەندی وێبۆمەتریك” پێشکەش کرا. ئەنجامدانی ئەم جۆرە سیمینار و بەرنامانە دەلالەت لەوە دەکات کە زانکۆمان هەمیشە بایەخ و گرنگییەکی تەواو بە پێشخستنی ئاستی ئەکادیمی دەدات و بەردەوام پاڵپشت و هاوکارە بۆ سەرخستنی هەر چالاکییەک کە خزمەت بە ڕەوتی زانستیی زانکۆکەمان بکات.










































