ئه‌مڕۆ 18/2/2026، به‌ڕێز پ.د. ادریس محمد طاهر هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، به‌یاوه‌ری هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان پ.د. ئازاد حسن قادر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و پ.ی. د. یوسف مسته‌فا ره‌سول، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان، و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕیوه‌به‌ره‌كانی ناو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ یاوەری سەرۆکی زانکۆ بوون، به بۆنه‌ی 73 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانیان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیه‌كه‌یان كرد‌و له‌لایه‌ن سكرتێر‌و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه پێشوازییان لێوه كرا.
مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌دا پیرۆزباییكردن بوو به بۆنه‌ی 73 ساڵه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یەکیتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان. و سكرتێری رێكخراوه‌كه له‌لای خۆیه‌وه سوپاسی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاوەرانی کرد بۆ سەردان و پیرۆزباییان. هەر لە سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی زانكۆمان، جەختی لە پشتیوانییەکانی زانکۆمان بۆ یەکێتی قوتابیانی و لاوانی دیموکراتی کوردستان كرده‌وه بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری قوتابیان.












































































