لە چوارچێوەی بایەخی زانکۆمان بە کۆلێژ و پەیمانگاکان و بەشە زانستییەکانی، داواکاریی بۆ پێشکەشکردن لە بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلیژی تەندروستی و پزیشکی دەکاتەوە.
خوازیاران دەتوانن بەشێوەی ڕاستەوخۆ و لە ڕێگای ئەو لینکەی خوارەوە داواکاری پێشکەش بکەن و پێویستە پێشکەشکار دەرچووی ئامادەیی لقی زانستی بۆ سالانی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ و ٢٠٢٤-٢٠٢٥ هەروەها دەرچووانی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە پەیمانگە تەکنیکییەکان بێت، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
١- پرۆسەی پێشکەشکردن لە رێگای ئەم لینکەی خوارەوە بەردەوام دەبێت تاکو ٢٠٢٥/٧/٣١
https://forms.gle/wgtLY5trn1tFc5Gm6
٢- ناوەکان بەپێی پێوەرەکانی وەرگرتن لە ماوەی ١١ تاکو ١٠ /٨ /٢٠٢٥ جیادەکرێتەوە.
٣- چاوپێکەوتنی قوتابیان لە ماوەی نێوان ١٥-٢٥ /٨/ ٢٠٢٥ ئەنجام دەدرێت.
٤- راگەیاندنی لیستی سەرەتایی کاندیدان لە ١ /٩ /٢٠٢٥ دەبێت.
٥- وەرگرتنی گازاندە لە ماوەی نێوان ٢ – ٤ /٩ /٢٠٢٥.
٦- راگەیاندنی لیستی کۆتایی کاندیدان لە ٨ /٩ / ٢٠٢٥ دەبێت
٧- پرۆسەی خوێندن بۆ قوتابیانی وەرگیراو لە رێکەوتی ١٤ / ٩ / ٢٠٢٥ دەست پێدەکات.
جێی ئاماژە بەشی پەلى دەستکرد و پاڵپشتەكان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی تاکە بەشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە قوتابی لە دوای دەرچوونی لەم بەشە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پسپۆرى پەلى دەستکرد وپاڵپشتەكان پێ دەبەخشرێت.













































































