
م طارق نامق حسن ماموستا لە پەیمانگەکەمان، لەچوارچێوەی هەفتەی جیهانی زانستە پراکتییەکان و بزنس، بەشداریکرد لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی بیلێفێڵد لە ووڵاتی ئەلمانیا.
بە بەژداری ٣٠ وڵات و ئامادە بوونی ١٠٠ میوانی بەژداربووی نێودەوڵەتی لەسەرانسەری وڵاتانی جیهانەوە، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (BICAB) بەسەرکەوتوویی بەڕێوە چوو.
لەم کۆنفرانسە شەش توێژینەوە لەسەرجەم توێژینەوە پێشکەش کراوەکان هەڵبژێردران لە وڵاتانی (ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، تورکیا، هەرێمی کوردستان- عراق، کۆڵۆمبیا) بۆ پێشکەش کردنیان لە کۆنفرانسەکە شایەنی باسە کە یەکێک لەو توێژینەوانە توێژینەوەی مامۆستای پەیمانگەکەمان(م.طارق نامق حسن) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەرێمی کوردستان بە ناونیشانی (The Integrative Role of AI in Drafting Legislation in Multi Spectral Societies ) .

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 29ی5ی2025 ، بەسەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ، بەئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د. بازیان یونس محی الدین و بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلێژ بەڕێز مامۆستا هێمن نیعمەت حوسێن ، ئاڵوگۆڕی هەردوو بەرپرسی خۆیەتی و ئای تی (IT) کرا ، بەمەبەستی رێکخستنەوەی پەیکەری هەردوو هۆبەکە ….
شایانی باسە لەم ئاڵوگۆڕەدا بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر بەچروپری ئاماژەی بە ڕۆڵی هەریەک لەم فەرمانبەرە بەرێزانە کردوو کە ئەزموونی کارکردنیان لەئاستێکی باشی خزمەتکردندا بووە و ڕۆڵیان هەبووە لە خزمەتکردندا بەڵام بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی پەیکەری هۆبەکان و بەرەپێشچوونی باشتر ئەم گۆڕانکاریانە وەک ڕەهەندێکی تەندروست بەردەوامیان دەبێت و ئامانجیش کارکردنی باشتر و خزمەتکردنی بەرزترە کە نوێبوونەوەی هۆبەکان نیشاندەدات..
لەکۆتاییدا پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە بەڕێزان کرا و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆخواستن …






