Daily Archives: حوزه‌یران 4, 2025

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری بەسەر دەکاتەوە

پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە نوێنەرایەتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێری کرد و لەلایەن پ.ی.د.محسن شریف شێروانی راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ پێشوازیی ليکرا.

لە دانیشتنێکدا تاوتوێی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی سیمستەری دووەمی قوتابیانی خوێندنی باڵا /ماستەر کرا.

دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پرسی و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابیان ئەنجامدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

هاوکات بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد و دەستخۆشی لە راگرایەتی و لێژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکان کرد و ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاند.

 

مامۆستایەکی زانکۆمان بە توێژینەوەیەک بەشداریی لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی دەکات لە ئەڵمانیا

م طارق نامق حسن ماموستا لە پەیمانگەی تەکنیکی خەبات لە زانکۆمان، لەچوارچێوەی هەفتەی جیهانی زانستە پراکتکییەکان و بزنس، بەشداریکرد لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی بیلێفێڵد لە وڵاتی ئەلمانیا.

 

 کۆنفرانسەکە بە بەشداری زیاتر لە ٣٠ وڵات و ئامادەبوونی سەدان میوانی بەشداربوو لەسەرانسەری وڵاتانی جیهانەوە، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی  (BICAB) لە وڵاتی ئەڵمانیا سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو.

لەم کۆنفرانسەکەدا شەش توێژینەوە لەسەرجەم توێژینەوە پێشکەشکراوەکان هەڵبژێردران لە وڵاتانی (ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، تورکیا، هەرێمی کوردستان، کۆڵۆمبیا) بۆ پێشکەشکردنیان لە کۆنفرانسەکەدا.

شایەنی باسە کە یەکێک لەو توێژینەوانە توێژینەوەی م.طارق نامق حسن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ناونیشانی (The Integrative Role of AI in Drafting Legislation in Multi Spectral Societies ) بوو.

\