ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 8ی6ی2025 ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر بەیاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د. بازیان یونس محی الدین و بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلێژ بەڕێز مامۆستا هێمن نیعمەت حوسێن ، لە سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا ، سەردانی هەردوو پرسگەی کەمپی دووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە لە بەڕێزان پێشمەرگە زێرەڤانییەکانی کەمپەسەکە و ئاگاداربوون لە بارودۆخ و پێداویستییەکانیان …
دوای پێشوازییەکی گەرم و گفتوگۆیەکی چەند خولەکی ، بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی زۆرباشی بۆیان خواست و لەم ئەرکە پیرۆزەی ئاسایشی نیشتیمانیدا هەر پێشەنگ و سەرکەوتووبن کە بەم جەژنە لەناو ماڵ و منداڵی خۆیان نین و پارێزگاری لە زانکۆ و کۆلێژ دەکەن ، وەک ئەرکێکی پیرۆز و پێشمەرگەی کوردستان لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی بەردەوامدانە ….