Monthly Archives: حوزه‌یران 2025

سەرۆکی زانکۆ بەشداریی لە کۆنفڕانسى “ئافرەت و ماددە هۆشبەرەکان” دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی کرد لە کۆنفرانسى ” ئافرەت و ماددە هۆشبەرەکان ” کە لەلایەن یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە پێناو هۆشیار کردنەوە و پاراستنی هاووڵاتییان بە تایبەت گەنجان لە مەترسیەکانی، لە هەولێرى پایتەخت ڕێکخرابوو.

لە کونفڕانسەکەدا، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆ یاوەری سەرۆکی زانکۆ بوون، و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حزبى و حکوومى ئامادەى بوون، تێیدا لەلایەن پسپۆر و شارەزایان چەندین بابەت و پرسى تایبەت بەو لایەنە پێشکەش کرا و تیشک خرایەسەر مەترسی و زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر جەستە و دەروونی مرۆڤ.

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر  دەستخۆشی لە سکرتیری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و رێکخەرانی کۆنفڕانسەکە کرد و ئومێدى خواست بڕیار ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس ببێتە هۆى خزمەتکردنى زیاتر لە هەرێمى کوردستان بە گشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى.

جێگەى باسە، پرسی ماددەی هۆشبەر پرسێکی جیهانییە و یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەو ماددانەى کە مرۆڤایەتی لەناو دەبات، ئاسایشی تاک و خێزان و وڵات دەخاتە مەترسییەوە.

 

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی بەسەر دەکاتەوە

پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا( ماستەر و دکتۆرا) و نازناوی زانستی لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری لە کەمپی دووی زانکۆ بەسەرکردەوە و، لەلایەن پ.د.ئەیاد زەکی راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و  پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان و پ.ی.د.سامان دزەیی بەڕێوەبەری سەنتەری زمان ود.بازیان یونس یاریدەدەری راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان و ستافی سەنتەرەوە پێشوازیی لێکرا.

دواتر پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.د.ئەیاد زەکی راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان و یاوەرانیان، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزییان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەی پرسیی و گفتوگۆی لەگەڵ بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

جێی ئاماژەیە، پاڵپشت بە رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەدوای تەواوکردنی خولی زمانی ئینگلیزی بەشێوەی ئامادەبوون لە هۆڵ و بەشێوەی ئۆنڵاین، لە دوێنێ شەممەوە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لە سەنتەری زمانی زانکۆمان بە بەشداریی زیاتر لە ٩٠٠ قوتابی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی خوێندنی باڵا( ماستەر و دکتۆرا) بە دوو شەفتی بەیانیان و ئێواران دەستی پێکرد و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

لە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان، بەشداربووی سەرکەوتوو بڕوانامەی تەواوکردنی خولی زمانی ئینگلیزی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری پێدەبەخشرێت.

سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمان بەسەر دەکاتەوە

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا( ماستەر و دکتۆرا) و نازناوی زانستی، سەردانی سەنتەری زمانی کرد و لەلایەن پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان و پ.ی.د.سامان دزەیی بەڕێوەبەری سەنتەری زمان و ستافی سەنتەرەوە پێشوازیی لێکرا.

دواتر سەرۆکی زانکۆ و پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان و یاوەرانیان، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزییان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەی پرسیی و گفتوگۆی لەگەڵ بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

جێی ئاماژەیە، پاڵپشت بە رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەدوای تەواوکردنی خولی زمانی ئینگلیزی بەشێوەی ئامادەبوون لە هۆڵ و بەشێوەی ئۆنڵاین، لە ئەمڕۆ شەممەوە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لە سەنتەری زمانی زانکۆمان بە بەشداریی زیاتر لە ٩٠٠ قوتابی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی خوێندنی باڵا بە دوو شەفتی بەیانیان و ئێواران دەستی پێکرد و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

لە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان، بەشداربووی سەرکەوتوو بڕوانامەی تەواوکردنی خولی زمانی ئینگلیزی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری پێدەبەخشرێت.

ئاگادارییەک لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە

 

سەنتەری زمانی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری بەشداربووانی راوندی (١٧)ی خولی زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە کە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکە بەشێوەی سەرتاسەریی لە زانکۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی و سەرجەم زانکۆکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

هاوپێچ لیستی ناو و زانکۆ و کات و ڕۆژ و رێکەوت و شوێنی تاقیکردنەوە لەم لینکەی خوارەوە دانراوە.

تێبینی :

  • ڕێنماییەکان بە PDF دانراوە.
  • ناوی گشت بەشداربووانی خول بە پێی ئاستەکان بڵاوکراوەتەوە.

https://drive.google.com/file/d/1v7Boaaq26uvW_8qqkcyBXXZ-sVMXn40A/view?fbclid=IwY2xjawLKM-1leHRuA2FlbQIxMQBicmlkETE4VnNZa2VqYjQ4U2xHRnVuAR7LvxHr0uIlSmSRPzso14h5IIa8asiu_gYREwfldzLoHv1ajnDagXif05p5rA_aem_fZjx82TbH5Jgfbe1xPrzGw

 

بە هیوای سەرکەوتن بۆ بەشداربووان

1 2 3 6