Daily Archives: حوزه‌یران 30, 2025

سەرۆکی زانکۆ بەشداریی لە کۆنفڕانسى “ئافرەت و ماددە هۆشبەرەکان” دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی کرد لە کۆنفرانسى ” ئافرەت و ماددە هۆشبەرەکان ” کە لەلایەن یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە پێناو هۆشیار کردنەوە و پاراستنی هاووڵاتییان بە تایبەت گەنجان لە مەترسیەکانی، لە هەولێرى پایتەخت ڕێکخرابوو.

لە کونفڕانسەکەدا، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆ یاوەری سەرۆکی زانکۆ بوون، و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حزبى و حکوومى ئامادەى بوون، تێیدا لەلایەن پسپۆر و شارەزایان چەندین بابەت و پرسى تایبەت بەو لایەنە پێشکەش کرا و تیشک خرایەسەر مەترسی و زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر جەستە و دەروونی مرۆڤ.

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر  دەستخۆشی لە سکرتیری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و رێکخەرانی کۆنفڕانسەکە کرد و ئومێدى خواست بڕیار ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس ببێتە هۆى خزمەتکردنى زیاتر لە هەرێمى کوردستان بە گشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى.

جێگەى باسە، پرسی ماددەی هۆشبەر پرسێکی جیهانییە و یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەو ماددانەى کە مرۆڤایەتی لەناو دەبات، ئاسایشی تاک و خێزان و وڵات دەخاتە مەترسییەوە.