Daily Archives: حوزه‌یران 20, 2025

مامۆستایەکی زانکۆمان دەبێتە سەرنووسەری کۆڤارێکی زانستی نێودەوڵەتیی لە زانکۆیەکی هەنگاریا

د.بەرهەم عبدالله مەحمود مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە لە زانکۆمان بە فەرمی لە لایەن دزگای Akademiai Kiado وەک سەرنووسەری گوڤاری Pollack Periodica کە سەر بە زانکوی بیج  – ولاتی هنگاریایه دەستنیشان کرا.

دەستنیشانکردنی  د.بەرهەم عبدالله مەحمود وەک سەرنووسەری گوڤاری Pollack Periodica  بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەندین توێژینەوەی زانستی لە کۆڤارە ئاست بەرزەکانی جیهان دێت.

شایەنی باسە گوڤاری Pollack Periodica ئیندێکس کراوە لە داتابەیسی سکۆپەس SJR;Q3 2025.

 

 

مامۆستایەکی زانکۆمان بەشداریی لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی دەکات لە سوید

د.ذكرى علي عزیز سەرۆکی بەشی پەلى دەستکرد و پالپشتەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی لە زانکۆمان، بەشداریی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پەلى دەستکرد و پالپشتەکان (ISPO)، لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید کرد.

 د.ذكرى علي عزیز سەرپەرشتی یەکێک لە دانیشتنە زانستییەکانی تایبەت بە پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی کرد و هەروەها بە پێشکەشکردنی دوو پۆستەری زانستی بەشداری کرد.

جێی ئاماژەیە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک مۆدێلێکی سەرکەوتووی وانەوتنەوە لە بوارى بەشی پەلى دەستکرد و پالپشتەکان لە پێشکەشکردنێکدا لەلایەن دامەزراوەی فێرکاری هيومان ستدى (Human Study ) خرایەڕوو.

هەروەها ڕێوڕەسمێکی پێشواز

ی و بەخێرهاتن بۆ ئامادەبووان لەلایەن فەرمانڕەوای شارەوانی ستۆکهۆڵم رێکخرا.