Daily Archives: حوزه‌یران 23, 2025

وۆرک شۆپێک لە ژێر ناونیشانی (تای خوێنبەربوون؛ میکانیزمی پێشگرتن لە پەتاکە) ئەنجامدرا

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بە هەماهەنگی بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام  لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هەستا بە ئەنجامدانی وۆرک شۆپێک لە ژێر ناونیشانی (تای خوێنبەربوون میکانیزمی پێشگرتن لە پەتاکە) بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان.

مەبەست لەم جۆرە چالاکیانە هۆشیارکردنەوە و وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەر ئەم نەخۆشییە و بڵاوکردنەوەی زانیاریەکان بۆ ناو خێزان و کۆمەڵگا.

لە دەستپێکی وۆرک شۆپەکەدا، جوان مەهدی عابد بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی لە وتەیەکدا وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان، کورتەیەکی لەبارەی چالاکییەکانیان و ئامانج لە ئەنجامدانی وۆرک شۆپەکە خستەڕوو.

دواتر د.نەبەز صدرالدين صديق پسپۆری تەندروستی کۆمەڵ و سەرۆکی بەشی پەرەپێدانی بەردەوام لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە تێروتەسەلی باسی لە نەخۆشییەکە کرد، هاوکات داتای تووشبووانی سالانەی جیهانی پێشاندا لەگشت وڵاتانی جیهان و لە عێراق و هەرێمى كوردستان، هەروەها شیکردنەوەی زانستی بۆ ڤایرۆسەکە و چۆنییەتی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ کرد.

دواتر م.طارق وەيسی صادق ياريدەدەرى ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی تیشکی خستەسەر ڕێگاکانی خۆپارێزی و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ تووشبووان بەڕێگای زانستی تەندروستی.

هەروەها ئامادەبووان بە بەشدارییکردنیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

لە کۆتاییدا بڕوانامە بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان پێشکەش کرا.

 

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشکەشکردن بۆ بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان رادەگەیەنێت

لە چوارچێوەی بایەخی زانکۆمان بە کۆلێژ و پەیمانگاکان و بەشە زانستییەکانی، داواکاریی بۆ پێشکەشکردن لە بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلیژی تەندروستی و پزیشکی دەکاتەوە.

 

خوازیاران دەتوانن بەشێوەی ڕاستەوخۆ و لە ڕێگای ئەو لینکەی خوارەوە داواکاری پێشکەش بکەن و پێویستە پێشکەشکار دەرچووی ئامادەیی لقی زانستی بۆ سالانی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ و ٢٠٢٤-٢٠٢٥  هەروەها دەرچووانی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە پەیمانگە تەکنیکییەکان بێت، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

١- پرۆسەی پێشکەشکردن لە رێگای ئەم لینکەی خوارەوە بەردەوام دەبێت تاکو ٢٠٢٥/٧/٣١ 

https://forms.gle/wgtLY5trn1tFc5Gm6

٢- ناوەکان بەپێی پێوەرەکانی وەرگرتن لە ماوەی ١١ تاکو ١٠ /٨ /٢٠٢٥ جیادەکرێتەوە.

٣- چاوپێکەوتنی قوتابیان لە ماوەی نێوان ١٥-٢٥ /٨/ ٢٠٢٥ ئەنجام دەدرێت.

٤- راگەیاندنی لیستی سەرەتایی کاندیدان لە ١ /٩ /٢٠٢٥ دەبێت.

٥- وەرگرتنی گازاندە لە ماوەی نێوان ٢ – ٤ /٩ /٢٠٢٥.

٦- راگەیاندنی لیستی کۆتایی کاندیدان لە ٨ /٩ / ٢٠٢٥ دەبێت

٧- پرۆسەی خوێندن بۆ قوتابیانی وەرگیراو لە رێکەوتی ١٤ / ٩ / ٢٠٢٥ دەست پێدەکات.

جێی ئاماژە بەشی پەلى دەستکرد و پاڵپشتەكان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی تاکە بەشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە قوتابی لە دوای دەرچوونی لەم بەشە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پسپۆرى پەلى دەستکرد وپاڵپشتەكان پێ دەبەخشرێت.