Daily Archives: حوزه‌یران 29, 2025

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی بەسەر دەکاتەوە

پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا( ماستەر و دکتۆرا) و نازناوی زانستی لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری لە کەمپی دووی زانکۆ بەسەرکردەوە و، لەلایەن پ.د.ئەیاد زەکی راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و  پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان و پ.ی.د.سامان دزەیی بەڕێوەبەری سەنتەری زمان ود.بازیان یونس یاریدەدەری راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان و ستافی سەنتەرەوە پێشوازیی لێکرا.

دواتر پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.د.ئەیاد زەکی راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان و یاوەرانیان، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زمانی ئینگلیزییان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەی پرسیی و گفتوگۆی لەگەڵ بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

جێی ئاماژەیە، پاڵپشت بە رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەدوای تەواوکردنی خولی زمانی ئینگلیزی بەشێوەی ئامادەبوون لە هۆڵ و بەشێوەی ئۆنڵاین، لە دوێنێ شەممەوە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لە سەنتەری زمانی زانکۆمان بە بەشداریی زیاتر لە ٩٠٠ قوتابی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی خوێندنی باڵا( ماستەر و دکتۆرا) بە دوو شەفتی بەیانیان و ئێواران دەستی پێکرد و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

لە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان، بەشداربووی سەرکەوتوو بڕوانامەی تەواوکردنی خولی زمانی ئینگلیزی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری پێدەبەخشرێت.