ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٣ی٣ی٢٠٢٥ ، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز پ.د. ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی و بەئامادەبوونی هەریەک لە ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەرێز پ.ی.د. موحسین شەریف شێروانی و بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ – زانکۆ بەڕێز د. ئامانج برادۆستی ، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی لە کەمپی دووی زانکۆدا هەڵسان بە ڕواندنی 160 دارنەمام بەبۆنەی ساڵ ڕۆژی لەدایکبوونی[بارزانی نەمر]دا ، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ یەکەم دارنەمامی ڕواندوو ، چاڵینجی بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران کرد کە بۆ ژینگەپارێزی زیاتر و سەوزایی کەمپەسی زانکۆکان هەڵمەتی نەمام رواندن لە زانکۆی سۆران دەستپێبکەن تاوەکو نیشتیمان و کوردستانمان هەر ئاوادانتربێت…
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٣ی٣ی٢٠٢٥ ، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز پ.د. ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و بەیاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلیژ بەرێز د. بازیان یونس محی الدین ، هۆڵەکانی خوێندنی بەشەزانستییەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێریان بەسەرکردەوە ، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەنزیکەوە پوختەی ساڵنامەی ئەکادیمی و بۆنەکانی ئازار و نەورۆزی بۆ قوتابییان ڕوونکردەوە کە یەکسانی لە پابەندبوون بە بەردەوامی قوتابیانی قۆناغی یەکەم بۆ جێبەجێکردنی ساڵنامەی ئەکادیمی زانکۆیی لەلایەن ڕاگرایەتی کۆلێژەوە بەرزنرخاند و پیرۆزبایی هەردوو جەژنی نەورۆز و ڕەمەزانی پیرۆزی لەقوتابیانی بەڕێز کردوو ، هیوای سەرکەوتنی هەمیشەیی و باشترینی بۆ خواستن …

ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٩ی٣ی٢٠٢٥ ، بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و بەیاوەری هەریەک لە یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین و بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلێژ بەرێز مامۆستا هێمن نیعمەت حوسێن و بەرپرسی بەشەناوخۆیی کوڕان بەرێز مامۆستا دانا حوسێن ئەحمەد ، بەئامادەبوونی ستافی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و نوێنەری گشتی قوتابیانی کۆلێژ بەڕێز بەیار هێمن ڕەشید ، دوای نوێژی عشا و تەڕاویح سەردانی بەشەناوخۆیی کوڕانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیارییان کرد ….
وێڕای پیرۆزبایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ لەنزیکەوە لە بارودۆخ و پێداویستییەکانی قوتابیانی پرسی و ئامادەیی نیشاندا کە هەر داواکارییەکیان هەیە لە پلانی دیاریکراودا بۆیان جێبەجێبکات…
شایانی باسە قوتابییان بەگەرمی و بە خۆشحاڵییەوە هاتنی بەڕێز ڕاگریان بەرزنرخاند و هەستیانکرد کە ئاگاداربوونی پراکتیکی لە بەشە ناوخۆییەکەیان هەیە ….
بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ، هیوای سەرکەوتن و سەلامەتی بۆ قوتابییان خواست و دەستخۆشی لە بەرپرس و ستافی بەشە ناوخۆییەکان و نوێنەری قوتابییان کرد ….