ئاڵوگۆڕی بەرپرسی هۆبەکان

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 10ی 8 ى 2025 بەسەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ، بەئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د. بازیان یونس محی الدین ، بەمیوانداری بەرپرسی ڕێکخراوی فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز مامۆستا عبدالستار رحمان قادر و بەڕێزان هەڤاڵانی یاوەریان ، لە درێژەی ئاڵوگۆڕی بەرپرسی هۆبەکاندا ، ئاڵوگۆڕی بەرپرسی کارگێڕی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کرا لەنێوان هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا هێمن نیعمەت حوسێن و ئەندازیار ئاری رحمان…
شایانی باسە کە بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر بەچروپڕی باسی لە ڕۆڵ و کاریگەری و گرنگی ئەم پۆستە کارگێڕییە کردەوە کە لەماوەی ڕابردوودا بەڕێز مامۆستا هێمن نیعمەت حوسێن بەدڵسۆزی و ماندوونەناسانە کارەکارگێڕییەکانی ڕاپەراندووە و درێخی لە خزمەتکردن نەکردۆتەوە و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ بەڕێزیان خواست ، هەروەها پیرۆزبایی لە بەڕێز ئەندازیار ئاری ڕەشید ئەمین کرد کە ئەم ئەرکەی پێدەسپێردرێت و ئەزموونی کارکردنی خۆی زیاتر پێشکەش بە کۆلێژ و هەموولایەک بکات و هاوکارێکی باشی یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین بێت و پێکەوە بتوانن پڕۆسەکە بەسەرکەوتوویی بهێڵنەوە ، دواتر وتەوپێشنیاروبۆچوونی هەریەک لە بەڕێزان د. بازیان یونس محی الدین و مامۆستا عبدالستار رحمان قادر و ئەندازیار ئاری ڕەشید ئەمین، ئاڵوگۆڕی پۆستەکەیان بەرهەمدارترکردوو ، هەمووان بە بایەخەوە کارکردن وەک یەک تیم و دڵسۆزی گشتییان ئاماژەپێکردوو ، خزمەتکردنی زانکۆ و کۆلێژیان لەسەرووی هەموو شتێکەوە جەخت لەسەرکردەوە لە پێناو ئارامی و پێسخستنی تازە و باشتردا…