Monthly Archives: ئەیلوول 2025

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ سیمیناری نەخشە ڕێگای بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و ژمارەی لە بەڕێوەبەرەکانی زانکۆ، سیمیناری نەخشە رێگای بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ لە رێگەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدانی کار بەڕێوەچوو.

لە سیمینارەکەدا هەریەک لە پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پ.ی.د.هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە دوو بابەتی جیادا باسیان لە نەخشە رێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانیان کرد بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ کرد کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی RISE کە لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە پشتیوانی دارایی دەکرێت کە چۆن کار دەکەن بۆ زیاتر ناساندنی زانکۆمان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

لە دوای پێشکەشکردنی بابەتەکانیان، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستخۆشی لە پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پ.ی.د.هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار کرد بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکانیان و کارکردنیان بۆ داڕشتنی ئەو نەخشە رێگایە و پشتیوانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی دووپات

کردەوە.

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداریی لە رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی جێگری کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەکات

لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا و بەنوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 28ی ئەیلوولی 2025، پ.ی.د. طالب محەمەد شەریف عمر راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداری کرد لە رێوڕەسمی ماڵئاوایی وکۆتاییهاتنی ئەرکەکانی “پامێلا هاک” جێگری کۆنسولی گشتی ئەمریکا لە هەولێر.

هەر لەو مەڕاسیمەدا کە ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی وڵاتان، بەشدار بوون، “کییتلین پایپەر” وەک جێگری کۆنسۆلی گشتی ویلاتەیە کگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەستبەکار بوو.

 



راگری پەیمانگە بەشداری لە مەراسیمی ئاڵوگۆڕی جێگری کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەکات

لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا و بەنوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 28ی ئەیلوولی 2025، (پ.ی.د. طالب محەمەد شەریف عمر )راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداری کرد لە مەڕاسیمی ماڵئاوایی وکۆتایی ئەرکەکانی “پامێلا هاک” جێگری کۆنسولی گشتی ئەمریکا لە هەولێر.

هەر لەو مەڕاسیمەدا کە ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پلە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی وڵاتان، بەشدار بوون، “کییتلین پایپەر” وەک جێگری کۆنسۆلی گشتی ویلاتەیە کگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەستبەکار بوو.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وۆرکشۆپێکی تایبەت بەچۆنییەتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین بۆ قوتابیانی سنووری قەزای مێرگەسۆر ئەنجامدرا

ڕۆژی شەممە 27 ئەیلوولی 2025، بەبەشداری ژمارەیەک لە قوتابیانی سنووری قەزای مێرگەسۆر، لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی راوێژکاری لە تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی لەژێر ناونیشانی (یەکەم هەنگاو بۆ ژیانی زانکۆ ( Your First Step to University Life ئەنجامدرا.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە پ.ی.د.طالب محەمەد شەریف عومەر راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و گوتی: “ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە، پێدانی هاوکاری و بەرچاوڕوونییە بە قوتابییانی دەرچووی پۆلی 12، تا بزانن چۆن هەنگاو بنێن بەرەو زانکۆ و چۆن لەگەڵ ئەو قۆناغە گرنگەی ژیانیان هەڵسوکەوت بکەن و خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.”

پاشان ڕاگری پەیمانگە پرێزنتەیشنێکی پێشکەشکرد، بەشێک لە قۆناغەکانی ژیانی قوتابی لە قوتابخانە تا دەگاتە پۆلی 12ی ئامادەیی لەوێشەوە بۆ زانکۆ خستەڕوو، باسی لە ئاڵنگاری و کۆسپەکانی بەردەم قوتابی کرد کە بە هەوڵ و ماندوونێکی زۆر گەیشتوونەتە ئێرە، لێرەوەش دەبێت خۆیان بۆ قۆناغێکی گرنگ ئامادە بکەن کە ژیانی زانکۆیە.

لەکۆتایی پرێزنتەیشنەکەیدا ڕاگری پەیمانگە سوپاسی تیمی راوێژکار و تەکنیکی زانکۆلاینی پەیمانگەی کرد، کە ساڵانە بە شێوەیەکی خۆبەخشانە هاوکاری قوتابیانی پۆلی 12 دەکەن، بەتایبەتی بە پێدانی راوێژ بۆ دیاریکردنی پسپۆری و پرکرنەوەی فۆرم بە شێوەیەکی دروست.

لە بەشێکی تری وۆرکشۆپەکەدا د.دلێر احمد عبداللە ) بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سمینارێکی بۆ قوتابیانی پۆلی 12 پێشکەشکرد کە تیایدا قوتابیان ئاشناکران بە چۆنییەتی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین و بەرچاو ڕوونیەکی تەواویان پێدرا و ئاشنا کران بە بەشەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی تری کوردستان و هەڵسەنگاندن و چۆنیەتی وەرگرتنیان بە کۆنمرەکانی ساڵی ڕابردوو لە تەواوی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکانی کوردستان.

لە سیمناری دووەمدا م.ی.کارێز عبدالوهاب حمد بەپرسی هۆبەی IT لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە وردی باسی لە سیستەمی زانکۆلاین، رێنماییەکان و هەنگاوەکان بە گشتی کرد بەشێوەیەکی ورد و زانستییانە و بەپێی ئەزموونی چەند ساڵەی لەبوارەکە قوتابییانی بەنوێترین گۆرانکارییەکان کرد و بەرچاو ڕوونی تەواوی دایە قوتابییان بۆ ئەوەی بتوانن بە بەباشترین شێوە فۆرمەکانیان پڕ بکەنەوە.

لە دوای وۆرکشۆپەکە لێژنەی زانکۆڵاینی پەیمانگە پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاینیان دەستپێکرد بۆ قوتابیان، ڕاگری پەیمانگە و بەڕێوەبەری تۆماری گشتی لێژنەکەیان بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە چاویان بە قوتابیان و کەسوکاریان کەوت گفتوگۆیان لەبارەی کۆنمرە و بەشی دڵخوازی قوتابیان کرد.

1 2 3 9