
لە ژێر چاودێری و پاڵپشتی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆلێژی تەکنیکی سۆڕان بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی (university _ institute)ـی ئەمریکی، خولێکی بە ناونیشانی ( Improve Communication Skills ) بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکە کردەوە.
شایەنی باسە خولەکە لەلایەن مامۆستایانی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت،کە پێکهاتوون لە بەڕێزان:
1- Mrs.Holly Drawdy
2- Dr.Sally Bryant
3- Mrs. Kimberly packard
4- Sasha
5- Enrique
هەروەها تەوەری سەرەکی وانەکان (ئەکادیمی و کولتووری و کۆمەلایەتی) لەخۆدەگرێت.
خولەکە لە رێکەوتی (24ـی ئەیلوولی 2025) دەستی پێکرد و تاوەکو (2ـی ئۆکتۆبەری 2025) بەردەوام دەبێت.




























لە رێوڕەسمێکدا پ.د ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فەرمانی پێدانی نازناوی پڕۆفیسۆری یاریدەدەری بەخشییە د. طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.


هەر لەو بۆنەیەدا سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی تایبەتی بەخشییە راگری پەیمانگە و وێڕای پێشکەشکردنی پیرۆزبایی و ئومێدی سەرکەوتن بۆ بەڕێزیان، لە وتەیەکدا باسی لە گرنگی پلەی زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەری کرد و وتی، “هەڵگرانی ئەو پلە زانستیانە بارگرانییەکی دیکەی زانستی دێتە سەرشانیان و دەبێت زیاتر خۆیان تەرخان بکەن بۆ بابەتی پەروەردەکردن و توێژینە و سەرپەرشتیکردنی قوتابیانی خوێندنی باڵا ئەمە جگە لەوەی دکتۆر طالب راگری پەیمانگەی مێرگەسۆرە کاروباری کارگێڕی دیکەشی هەیە.
لە کۆتاییشدا هیوای خواست بەدەستهێنانی ئەم نازناوە ببێتە هاندانی زیاتری بەڕێزیان بۆ خزمەتکردنی قوتابییان و بەرەپێشبردنی ئاستی زانستی پەیمانگە و زانکۆ بەگشتی.
بە بەشداریی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و سەنتەری پەرەپێدانی کار و بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە هەریەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی دهۆک، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی زاخۆ و زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی میوانداری دووەمین ۆورکشۆپی دانانی نەخشەڕێگای یەکخستنی کارامەییەکان بۆ دامەزراندن و بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە ۆورکشۆپەکەدا جگە لە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەریەک لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆکان بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەرانی بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار لە هەریەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی دهۆک، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی زاخۆ و زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان،، بەشدار بوون لە ۆورکشۆپەکەدا.
بەشداربووان سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر دانانی نەخشەڕێگای زانکۆکان بۆ یەکخستنی کارامەییەکان بۆ دامەزراندن و بەنێودەوڵەتیکردن لە هەرێمی کوردستان شیکردەوە کە دواتر دەبێت بە سیاسەتی زانکۆکان لەو بوارەدا.
پرۆژەی (Reinforcing Integration of Skills for Employability and Internationalization in Kurdistan region of Iraq (RISE)) لە لایەن دامەزروەی (UNIMED) بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەورووپا و بە بەشداری حەوت زانکۆی کوردستان و دوو زانکۆی ئەورووپی جێبەجێ دەکررێت.














