شاندێکی زانکۆمان بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی دامەزراوەی Vision Education ی کرد و لەلایەن پ.د.دانا خدر مەولود بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەکەوە پێشوازیی لێکرا.
لە سەرەتاى دیدارەکەدا، کە پ.ی.د.مراد امیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی، پ.ی.د.محسن شریف صالح علی راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری، پ.ی.د.عبدالله عمر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان و سرمند حمید نصرالدین بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی، ئینزار بەهجەت بەڕێوەبەری ئەندازە و پڕۆژەکان و حوسێن عوسمان نوێنەری قوتابیانی زانکۆمان و ستافی دامەزراوەکە ئامادەی بوون، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە پیرۆزبایی لە پ.د.دانا خدر مەولود کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی Vision Education و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لای خۆیەوە پ.د.دانا خدر مەولود بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی Vision Education وێڕای بەخێرهاتن و خۆشحاڵی دەربڕین بە سەردانی شاندی زانکۆ، هاوکات کورتەیەکی لەبارەی دامەزراوەکە و ئامانجەکانی خستەڕوو.
لای خۆیەوە، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سوپاسی بەڕێوەبەری جێبەجێکار و ستافی دامەزراوەی Vision Education ی کرد بۆ پێشوازییکردنیان، کورتەیەکی لەسەر زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکانی و دیدگا و بەرنامەی زانکۆ بۆ بەرەپێشبردنی ئاستی زانستی و گونجاندنی پڕۆگرامانی خوێندن تیایدا لەگەڵ بازاڕی کار باسکرد.
هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر کە رەنگدانەوەی لەسەر بەرەوپێشچوونی زانکۆ و خزمەتکردنی کۆمەڵگە هەبێت.




















































