Daily Archives: ئەیلوول 9, 2025

مامۆستایەکی زانکۆمان لەگەڵ گرووپێک لە توێژەران بە داهێنانێک بەشداریی لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتیی دەکات

پ..ی.د.هێمن کاکەخان عولا مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی دوای بەشداریکردنی بە داهێنانێک لەگەڵ گرووپێک لە توێژەران لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ داهێنان لە وڵاتی کەنەدا بڕوانامەی پێ بەخشرا.

کۆنفڕانسەکە لەژێر ناوی ( The 10th International Invention Innovation Competition in Canada, iCAN 2025) بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکە توانی خەڵاتی مەدالیای زیو بەدەست بهێنێت.

شایەنی باسە لە کۆی بەشداریی 62 وڵاتی جیهان پلەی دووەم و لە عیراق تەنها ئەم داهێنانە لە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی رووەک بڕوانامەی پێ بەخشرا، ناونیشانی توێژینەوە داهێنانەکە ( Innovation Biocontrol Invention for Canker Management).

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ سیمینارێک لەبارەی تەندروستی و خۆپارێزی جەستە لە شوێنی کار بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سیمینارێكی لە ژێر ناونیشانی تەندروستی و خۆپارێزی جەستە لە شوێنی کارWorkplace ergonomic and postural aware  ئەنجامدا.

 

لە سیمینارەکەدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان ئامادەی بوون، باس لە چۆنییەتی پاراستنی جەستە و تەندروستی و خۆپارێزی لە شوێنی کاردا کرا.

 

 ئەنجام دانی ئەم جۆرە چالاکییە بە ئامانجی پێدانی زانیاریی بوو بە ستافی زانکۆمان بۆ پاراستنی تەندروستی جەستەیان لە کاتی دەوامی فەرمی بۆ ئەوەی بە دەروونێکی ئارام و جەستەیەکی تەندروست کاروباری رۆژانەی بەڕێبکەن.

 

 

دەستپێکی ساڵی تازەی خوێندنی 2025-2026

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 7ی9ی2025 ، بەچاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێز پ.د. ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی، هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەڕێز پ.د. ئازاد حەسەن قادر و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر ، بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی تازەی خوێندنی 2025-2026، سەردانی کەمپی دووی زانکۆیان کرد ، لەلایەن هەریەک لە ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز د. بازیان یونس محی الدین و بەرپرسی کارگێڕی بەڕێز ئەندازیار ئاری رحمان حمدامین پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا ، دوای ئاڵوگۆڕی و گفتوگۆیەکی کارگێڕی و زانستی ،سەردانی بەشە زانستییەکانی کۆلێژیان کرد و لەلایەن بەڕێزان سەرۆک بەشەکان پێشوازیان لێکرا دواتر هۆڵەکانی خوێندنیان بەسەرکردە و پیرۆزبایی ساڵی تازەیان لە مامۆستایان و قوتابییان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن …

شایانی باسە لەو بەسەرکردنەوەیەدا بەڕێز پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر بەچڕوپری لەشێوەی لێدوانێکی زانستی و ئەکادیمیدا گرنگی پڕۆسەی خوێندنی بۆ قوتابییان ڕوونکردەوە و تیشکی خستەسەر ڕۆڵی قوتابی کە لە ئێستادا سەنتەری زانستی و ئەکادیمی زانکۆیە و لە داهاتووشدا بنەمای گۆڕانکارییە شارستانییەتەکانی کوردستانن و هیواو ئومێدی نیشتیمان بەڕێگەیەکی بەرزتر دەبەن ، بۆیە هەوڵ و ماندووبوونی قوتابییان و ئامادەییان بەم فۆڕمە گەرم و گڕوتینەوە هێمای دڵخۆشی پێشکەوتنی زیاتری زانکۆیە و جوڵەی پرۆسە زانستییەکان لە ڕەهەندێکی زانستییەوە بۆ ڕەهەندی خۆشەویستی نیشتمانی وێنادەکەن و کۆمەڵگە بەشانازییەوە لێیان دەڕوانێت…