Daily Archives: ئەیلوول 21, 2025

ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی بنیاتنانی ئاشتی و پێکەوەژیان لە پەیمانگای تەکنیکی خەبات بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەشتن لە نێوان زانکۆیی پۆلیتەکنیکی هەولێر و  ڕێکخراوی forumZFD  ئەڵمانی، لە ژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبوونی پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی خەبات بە وەکالەت و م.هۆگر شێخ محەمەد یاریدەدەری ڕاگر، رێوڕەسمی کۆتایی خولی بنیاتنانی ئاشتی و پێکەوەژیان بەڕێوەچوو، کە لە لایەن رێکخراوی forumZFD ی ئەڵمانی بۆ ماوەی (٤) رۆژ لە  پەیمانگای تەکنیکی خەبات بەڕێوەچوو.

 

لە وتەیەکدا پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی خەبات بە وەکالەت دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و راوێژکارانی رێکخراوەکە و لیژنەی بەڕێوەبردنی خولەکە و بەشداربووانی خولەکە کرد، دووپات لەسەر بەردەوامی کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە لە پەیمانگاکە کرایەوە، دواتر بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا .