لە چوارچێوەی ڕێکەوتنامەی لێکتێگەشتن لە نێوان ( زانکۆیی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ڕێکخراوی forumZFD ئەلمانی)، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە ژێر چاودێر بەڕێز (پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی خەبات و بە ئامادەبوونی بەڕێز ماموستا (هۆگر شێخ محمد ) یاریدەدەری ڕاگر، خولی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان کۆتایی پێهات، کە لە لایەن رێکخراوی ناوبراو بۆ ماوەی (٤) رۆژ لە پەیمانگاکەمان کرایەوە. دوای دەستخۆشی بەڕێز ڕاگری پەیمانگا لە بەڕێوەبەر و راوێژکارانی رێکخراوەکە و لیژنەی بەڕێوەبردنی خولەکە و بەشداربووانی خولەکە، دووپات لەسەر بەردەوامی کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە لە پەیمانگاکەمان کرایەوە، دواتر بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا .



