Daily Archives: ئەیلوول 11, 2025

بەشداریکردنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات لە سیمپۆزیۆمی (پەرەپێدانی توانا کارگێڕی و ئەکادیمییەکان)

 

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (١٠)ی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەلنیکی هەولێر لەژێر چاودێری بەرێز (پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی) سەرۆکی زانکۆ، سیمپۆزیۆمێکی لەژێر ناونیشانی (پەرەپێدانی توانا کارگێری و ئەکادیمییەکان) ڕێکخست، لەم سیمپۆزیۆمەدا سەرۆکی بەشە زانستیەکان و بەرپرسی تۆمار و بەرپرسی زانستی و بەرپرسی دڵنیایی جۆری پەیمانگاکەمان تیایدا بەشداربوون .
سیمپۆزیۆمەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، کە تیایدا نوێترین گۆڕانکاری لە سیستەمی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) خرایەڕوو .