Daily Archives: ئەیلوول 7, 2025

سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی هۆڵەکانی خوێندنيان لە هەردوو کەمپەسی یەک و دوو به‌سه‌ركرده‌وه‌

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئەیلولی 2025 پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری و م.بهزاد حلمی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2025 – 2026 سەردانی هۆڵەکانی خوێندنيان له‌ کەمپەسی یەکی زانکۆ کرد.

سەرۆکی زانکۆ لەو بەسەرکردنەوەیەدا سەردانی هەریەک لە كۆلێژى تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی، کۆلێژی تەکنەلۆجی، په‌يمانگه‌ى ته‌كنيكى كارگێڕی و په‌يمانگه‌ى ته‌كنيكى پزیشکی كرد و لەلایەن ڕاگر و ئەنجوومەنی کۆلێژ و پەیمانگاکان و مامۆستایانەوە پێشوازیی لێکرا.

سه‌رۆكى زانكۆ لەو بەسەرکردنەوەیەیدا سه‌ردانى هۆله‌كانى خوێندنى كرد و له‌ نزيكه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاڕاستەی قوتابیان و مامۆستایان کرد بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێ خوێندن 2025-2026، هاوکات داوای لە قوتابیان کرد زیاتر خۆیان ماندوو بکەن بۆ ئەوەی زیاتر فێری ئەو زانستە بن کە لە بەشەکانی خۆیان دەیخوێنن، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن

لە لایەکی دیکەوە هەر یەک لە پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد لە کەمپەسی دووی زانکۆ.

یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ لەلایەن راگرانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و ئەنجوومەنی هەردوو کۆلێژ و مامۆستایانەوە پێشوازییان لێکرا.

دواتر هۆڵەکانی خوێندنیان لە هەردوو کۆلێژەکە بەسەرکردەوە و هیوای ساڵێکی پڕ زانست و زانیارییان بۆ قوتابيان خواست.

ئامادەکاری و پاککردنەوەی بەشەناوخۆییەکان کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری دەستیپێکرد

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 6ی9ی2025 بەچاودێری هەریەک لە ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین، بەسەرپەرشتی بەرپرسی بەشەناوخۆییەکان بەڕێز مامۆستا دانا حوسێن ئەحمەد و ستافەبەرێزەکەی ، ئامادەکاری و پاککردنەوەی بەشەناوخۆییەکان کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری دەستیپێکرد و ئامادەکراوە بۆ بەخێرهاتنەوەی قوتابییانی خۆشەویست و دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی تازەی 2025-2026…
هیوای سەرکەوتنی زیاتر و پێشکەوتنی پڕۆسەی ئەکادیمی بۆ قوتابییانی خۆشەویست دەخوازین و ئومێدەوارین زانست و زانیارییەکان بکەنە چرای درەوشاوەتری کوردستان …