Daily Archives: ئەیلوول 20, 2025

ئەندامێکی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ چوارەمین ساڵ ناوی لە لیستێکی زانایانی جیهان تۆمار دەکرێت

پ.د.کیهان زرار غفور، ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی و ئەندامی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بۆ چوارەمین ساڵی ناوی لە لیستی زانکۆی ستانفۆرد بۆ ئەو زانایانەی کە 2% کۆی زانایانی جیهان پێكدەهێنن، تۆمار دەکرێت.

زانکۆی ستانفۆرد نوێترین لیستی ڕیزبەندیی ئەو زانایانەی کە بابەتەکانیان زۆرترین جار وەکو سەرچاوە بەکارهێنراولەبوارە زانستیە جیاوازەکان بڵاوکردەوە، ئەو زانایانە کە زانکۆکە ناویانی بڵاوکردۆتەوە، 2% کۆی زانایانی سەرەکیی جیهان پێكدەهێنن. ئەم ڕیزبەندییە بەناوبانگترین ڕیزبەندیی لە سەرانسەری جیهان دادەنرێت.

پ.د.کیهان زرار غفور، لە نێو ئەو زانایانەیە کە لەسەر ئاستی عێراق لەو پۆلێنبەندیەدا ناویان هاتووە. ئەو توێژینەوەیەی ناوبراو ئەنجامی داوە، لە بواری (Information and Communication Systems).

بۆ بینینی لیستەکە، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
August 2025 data-update for “Updated science-wide author databases of standardized citation indicators” – Elsevier BV

پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی (بە دۆکیۆمێنتکردنی زانستی تاوانەکانی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بەرەو ناساندنی نێودەوڵەتی) بەڕێوەدەچێت

لەژێر چاودێری ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژمارەیەک زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستی بە ناونیشانی (بە دۆکیۆمێنتکردنی زانستی تاوانەکانی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بەرەو ناساندنی نێودەوڵەتی) بەڕێوەدەچێت
تەوەرە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە بە تایبەتی لەسەر ئەم تەوەرە سەرەکیانە دەبێت:

بە دۆکیۆمێنتکردنی زانستی تاوانەکانی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بەرەو ناساندنی نێودەوڵەتی جینۆسایدی گەلی کورد.
ئەنترۆپۆلۆژیای پزیشکی دادوەری.
داننان بە کەیسەکانی جینۆسایدی ئێزیدییەکان.
گۆڕە بەکۆمەڵەکان
ڕۆڵی DNA و ناسینەوەی جیناتی قوربانییەکان.
بابەتی یاسایی لە جینۆسایددا.
کاریگەری چەکی کیمیاوی لەسەر گەلی کورد.
دۆکیۆمێنتکردنی جینۆساید
دەرئەنجامە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی جینۆساید و فشاری دوای کارەساتی ئەنفال

داواکارین لە گشت مامۆستایان و توێژەران بەتایبەتی ئەوانەی کە پسپۆڕن لەم بوارەدا بەشداریی چالاکانە لەم پرسە نەتەوەیی نیشتمانییەدا بکەن بە توێژینەوەکانیان و دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە خۆیان تۆمار بکەن.

scientificconferenceofgenocide.krd/?fbclid=IwY2xjawM7li5leHRuA2FlbQIxMQBicmlkETFXdnlXZVpDcVdsT2o4Yjk3AR71v15KLxnsgWr4Gmc_UAFr8wi8RlDPmHAwSjV9gKpU-8bPQaa2DE6zWCMToA_aem_mBYqTlHyVzCRTdmYl8n_Fw