Daily Archives: ئەیلوول 22, 2025

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشانگای هەلی کار بۆ دەرچووانی دەکاتەوە

دەرچووانی هەموو ساڵەکانی خوێندن لە گشت کۆلێژ و پەیمانگا تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشدارییکردنیان لە پيشانگای هەلی کار کە بڕیارە لە رۆژانی 23_24 /10/ 2025 بکرێتەوە و ئەم هەلە زێڕینە لەدەست نەدەن و بەشداربن، بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار و ئاشنابوون بە چەندین دەرفەتی جیاواز.


🔹 شایەنی باسە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەچوارچێوەی سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەوەی دەرچووان تەنها بیر لە دامەزراندن لە کەرتی گشتی نەکەنەوە، بەردەوام زەمینەسازی دەکات بۆ چالاکی و ئەم جۆرە پێشانگایانە بەمەبەستی درووستکردنی پردی پەیوەندی نێوان دەرچووان و کۆمپانیاکان و ساڵانە پێشانگای هەلی کار بۆ دەرچووانی دەکاتەوە

🗓 رێکەوت: 19/11/ 2025
⏰ کات: لە 10:00ی بەیانی تا 03:00 پاش نیوەڕۆ
📍 شوێن: كه‌مپسی یه‌ك – هه‌ولێر

✍️ تێبینی: بۆ بەشداریکردن تکایە ناوی کۆمپانیاکەت لەم لینکەی خوارەوە تۆمار بکە:
EPU Job Exhibition Fair