Daily Archives: September 22, 2025

The university rector took part in the anniversary of the founding of the People’s Republic of China.

A delegation from Erbil Polytechnic University, headed by prof.Dr. Edrees Mohammed Tahir, the Rector of the University, together with prof.Dr. Kihan Zrar Ghafour, Dean of the College of Technology, and Mr. Tareq Waisi, Assistant Dean of the Technical Medical Institute, took part in the ceremony of the 76th anniversary of the founding of the People’s Republic of China, upon the invitation of the Consulate General of China in Erbil.

In the ceremony, the Governor of Erbil, a number of ministers and parliament members, representatives of parties and political sides were present. The university rector and his colleagues congratulated the Consul General of the People’s Republic of China in Erbil.

 

 

 

ڕاگری کۆلێژ سەردانی لێژنەی چاوپێکەوتنی قوتابیانی پێشکەشکاری کرد بۆ درێژەدان بە خوێندن لە بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان

ئەمڕۆ پێنج شەمە ڕێکەوتی (١٨/٩/٢٠٢٥) بەڕێز (پ.ی.د. مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژەکەمان سەردانی لێژنەی چاوپێکەوتنی قوتابیانی پێشکەشکاری کرد بۆ درێژەدان بە خوێندن لە بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکانی کۆلێژەکەمان بۆ زیاتر ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی لێژنەی ناوبراو ، شایەنی باسە بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکانی کۆلێژەکەمان دانپێدانانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەو بڕوانامەیەی کە دەیبەخشێتە دەرچوانی.

مەراسیمێکی رێزلێنان بەڕێوەچوو .

بەرواری ( ١٧-٩-٢٠٢٥) بەئامادەبوونی بەرێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و (د احمد نوزاد ) یاریدەدەری راگرو ( م کۆڤان عمر ) بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆ و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و ئامادەبووان ، ( قەڵغانی ) رێزلێنان بەخشرایە پۆلێک لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشین کە تەمەنی یاساییان تەواو کردوە ، لەبەشێکی تری مەراسیمەکەدا ڕێز لەو مامۆستایانە گیرا پلەی زانستیان بۆ پرۆفیسۆر بەرز بۆتەوە ، هەر لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو مامۆستایانەی نازناوی زانستیان بەدەست هێناوە ،راگری کۆلێژ لە ووتەی خۆی دا سوپاس و پێزانینی ئاراستە کردن لەپای ئە خزمەتەی بە زانکۆی پۆلیتەکنیک و کۆلێژیان کردووە بەهیوای سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی لە وێستگەکانی داهاتوو ، لەکۆتایی شیرنی خواردنەوە و وێنەی یادگاری تۆمار کران .

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .

هەڵمەتێکی پاککردنەوەی کۆلێژ ئەنجامدرا .

هەڵمەتێکی پاککردنەوەی کۆلێژ ئەنجامدرا .

بەرواری ( ١٦-٩-٢٠٢٥) بەئامادەبوونی ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( د احمد نوزاد ) یاریدەدەری راگرو ( م کاروان عمر ) بەرێوەبەری کارگێڕی بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران هەڵمەتێکی پاکردنەوەی کۆلێژ ئەنجامدرا بریتی بوو لە شوشتن و پاکردنەوەی گۆرەپان و باڵەخانەی کولێژ مەبەست لەم هەڵمەتە بۆ هۆشیاری کارمەندەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان بوو هەردەم بە جوانترین شێوە هەوڵی بەرز ڕاگرتنی پاک و خاوێنی بدرێت و هەر یەکەو لەئاست بەرپرسیاریەتی دا بێت لەکۆتای بەناوی راگریەتی کۆلێژ سوپاسگوزاری ( بەرێوەبەرایەتی ئەندازەو پرۆژەکانی کەمپی دووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد ) بۆ هەمەهەنگی و هاوکاریکردنیان لەم هەڵمەتەی خاوێنکردنەوە .

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .