Daily Archives: September 3, 2025

پەیامی راگری کۆلێژ بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ( محمد ص) .

بسم الله الرحمن الرحيم: (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ)

بە بۆنەی یادی پیرۆزی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی (محه‌مه‌د مصطفی )دروودی خوای لەسەر بێت پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانى جیهان و کوردستان بەگشتیى دەکەین ، لەخوای مەزن داواکارین ئەم یادە ببێتە ماییەی خێرو خۆشی بۆ ووڵاتمان و سەرجەم مرۆڤایەتی، لە گشت نەهامەتیەک بمان پارێزی .

پ ی د ( مراد امیر احمد )
ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر

لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) راگری کۆلێژ لەگەڵ سەرۆک بەش و بەرپرسی هۆبە کارگێڕیەکان کۆبۆوە .

بەرواری (١-٩-٢٠٢٥) بەرێز( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( د احمد نوزاد ) یاریدەدەری راگر و ( م کاروان عمر ) بەڕێوەبەری کارگێڕی لەگەڵ سەرۆک بەشە زانستیەکان و بەرپرسی هۆبە کارگێڕیەکان کۆبوونەوە ، باسیان لە میکانزمێکی وورد کرد سەبارەت بە دەوامی ئەم ساڵ و گفتوگۆ لەنێوان ئامادەبووان بەشێوەیەکی چر کرا و چەندین بڕیارو ڕاسپاردە کاری بۆکراو ، لەکۆتایی ڕاگری کۆلێژ سوپاس گوزاری راگرایەتی و ئەنجومەنی کۆلێژی دەربڕی و بەهیوای سەرکەوتن و دەستکەوتی زانستی زیاتر بۆ ئەم ساڵ ، بەهەموو لایەکمان ئەو ئەرکە پیرۆزەی سەر شانمان جێبەجێ بکەین ببینە ناوەندێکی ئەکادیمی بەهێز بۆ خزمەتی ووڵاتەکەمان .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .