بەرواری ( ١٧-٩-٢٠٢٥) بەئامادەبوونی بەرێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و (د احمد نوزاد ) یاریدەدەری راگرو ( م کۆڤان عمر ) بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆ و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و ئامادەبووان ، ( قەڵغانی ) رێزلێنان بەخشرایە پۆلێک لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشین کە تەمەنی یاساییان تەواو کردوە ، لەبەشێکی تری مەراسیمەکەدا ڕێز لەو مامۆستایانە گیرا پلەی زانستیان بۆ پرۆفیسۆر بەرز بۆتەوە ، هەر لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو مامۆستایانەی نازناوی زانستیان بەدەست هێناوە ،راگری کۆلێژ لە ووتەی خۆی دا سوپاس و پێزانینی ئاراستە کردن لەپای ئە خزمەتەی بە زانکۆی پۆلیتەکنیک و کۆلێژیان کردووە بەهیوای سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی لە وێستگەکانی داهاتوو ، لەکۆتایی شیرنی خواردنەوە و وێنەی یادگاری تۆمار کران .
هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .















