Author Archives: admin

ئەنجامی تانەی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا(دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا)ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

  • سەبارەت بە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر گشت ئەنجامەکان هاووتان و دۆخەكانیان گۆڕانكاریان بەسەردا نەهاتووە.
  • بۆ بینینی ئەنجامی تانەی کۆلێژی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کلیک لەم بەستەرە بکە.
  • بۆ بینینی ئەنجامی کۆتایی ووەرگیراوانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا) دوای تانەگرتن کلیک لەم بەستەرە بکە.  

تێبینی:  کردنەوەی دکتۆرا/کارگێری کار تاوەکو ئێستا لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی یەکلا نەکراوەتەوە. 

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە کۆڕبەندی ئەنجومەنی زانکۆ عەرەبییەکان دەکات لە وڵاتی میسر

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە کۆربەندی ئەنجومەنی زانکۆ عەرەببیەکان بۆ مەشقی هاوینە لە وڵاتی میسر دەکات ، نوێنەری زانکۆمان  بەرپرسی هۆبەی پەیوەندییە رۆشنبیەرییەکان لە ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پ.ی.د. عبدالله عمر یاسین ئامادەبوو لە کۆربەندەکەدا کە لە رۆژانی 13 تاکو 17ـی ئاداری 2022 بەردەوام بوو.

کۆڕبەندەکە بەبەشداری 36 زانکۆ لە 11 وڵاتی جیاواز بەرێوەچوو، لە کوردستان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی سۆران وەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ عەرەبییەکان بەشداربوون، مەبەست لەم ئاڵوگۆڕەی قوتابیان گۆڕینەوەی بیروبۆچوونی قوتابیان و تێکەڵ بوون و شارەزابوونیانە لە کەلتوری یەکتری و لە ماوەی مەشقەکەدا شارەزای شێوازی خوێندن ئەزموونی خوێندنی یەکتری دەبن.

ساڵانە ئاڵوگۆڕی مەشقی قوتابیان لە نێوان زانکۆکانی عەرەبی دەکرێت، بەڵام لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو بەهۆی پەتای کۆرۆناوە وەستابوو بۆ ئەمساڵ پرۆگرامەکە دەستپێدەکاتەوە لە 1/7/2022 تاکو 31/7/2022 بۆ ماوەی مانگێک 25 قوتابی زانکۆمان دەچنە وڵاتانی میسر، سۆدان و ئەردەن و لەبەرامبەریشدا 25 قوتابی لە وڵاتەکانی میسر، سۆدان، ئەردەن و فەڵەستین دێنە کوردستان و لە لایەن زانکۆمانەوە سەرپەرشتی دەکرێن

شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەن

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 17ـی ئاداری 2022 یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، کارگێڕی و دارایی پێشوازییان لە شاندێکی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد، گفتوگۆ کرا دەربارەی دابینکردنی ستافی وانەوتنەوە و ئامادەکردنی ستافی ناوخۆیی بۆ بەشی تەکنیکی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەمەبەستی بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندن لە بەشەکە و وەرگرتنی قوتابیان لە ساڵانی داهاتوو.

شیاوی بەبیرهێنانەوەیە بەشی تەکنیکی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی و تەندروستی هەولێر وەک تاکە بەش لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی خوێندنی 2020-2021 لە زانکۆمان دامەزراوە بە پاڵشتی راستەخۆی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی و بە هەماهەنگی و هاوکاری هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم و عێراق

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە سکرتێری کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 13ـی ئاداری 2022 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە سکرتێری کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر سوزان تۆسینگس و شاندێکی رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی کرد.

لە دیدارێکدا کە هەریەک لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، قوتابیان و ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی پرۆژی هاوبەشی نێوان زانکۆمان و رێکخراوی سپارک، کە خۆی لە یارمەتی دانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان دەبینێتەوە و بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت.

ئامانجی سەردانی سکرتێری کونسوڵخانەی هۆڵەندا بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە پرۆژەکە و هەروەها تاوتوێ کردنی هاوکاری و پێویستیەکان تا لە ئایندەدا بۆ سەرخستنی پرۆژەکە وەک کونسوڵخانەی هۆڵەندا هەماهەنگ بن