زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە کۆڕبەندی ئەنجومەنی زانکۆ عەرەبییەکان دەکات لە وڵاتی میسر

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە کۆربەندی ئەنجومەنی زانکۆ عەرەببیەکان بۆ مەشقی هاوینە لە وڵاتی میسر دەکات ، نوێنەری زانکۆمان  بەرپرسی هۆبەی پەیوەندییە رۆشنبیەرییەکان لە ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پ.ی.د. عبدالله عمر یاسین ئامادەبوو لە کۆربەندەکەدا کە لە رۆژانی 13 تاکو 17ـی ئاداری 2022 بەردەوام بوو.

کۆڕبەندەکە بەبەشداری 36 زانکۆ لە 11 وڵاتی جیاواز بەرێوەچوو، لە کوردستان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی سۆران وەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ عەرەبییەکان بەشداربوون، مەبەست لەم ئاڵوگۆڕەی قوتابیان گۆڕینەوەی بیروبۆچوونی قوتابیان و تێکەڵ بوون و شارەزابوونیانە لە کەلتوری یەکتری و لە ماوەی مەشقەکەدا شارەزای شێوازی خوێندن ئەزموونی خوێندنی یەکتری دەبن.

ساڵانە ئاڵوگۆڕی مەشقی قوتابیان لە نێوان زانکۆکانی عەرەبی دەکرێت، بەڵام لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو بەهۆی پەتای کۆرۆناوە وەستابوو بۆ ئەمساڵ پرۆگرامەکە دەستپێدەکاتەوە لە 1/7/2022 تاکو 31/7/2022 بۆ ماوەی مانگێک 25 قوتابی زانکۆمان دەچنە وڵاتانی میسر، سۆدان و ئەردەن و لەبەرامبەریشدا 25 قوتابی لە وڵاتەکانی میسر، سۆدان، ئەردەن و فەڵەستین دێنە کوردستان و لە لایەن زانکۆمانەوە سەرپەرشتی دەکرێن