Daily Archives: ئازار 13, 2022

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە سکرتێری کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 13ـی ئاداری 2022 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە سکرتێری کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر سوزان تۆسینگس و شاندێکی رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی کرد.

لە دیدارێکدا کە هەریەک لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، قوتابیان و ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی پرۆژی هاوبەشی نێوان زانکۆمان و رێکخراوی سپارک، کە خۆی لە یارمەتی دانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان دەبینێتەوە و بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت.

ئامانجی سەردانی سکرتێری کونسوڵخانەی هۆڵەندا بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە پرۆژەکە و هەروەها تاوتوێ کردنی هاوکاری و پێویستیەکان تا لە ئایندەدا بۆ سەرخستنی پرۆژەکە وەک کونسوڵخانەی هۆڵەندا هەماهەنگ بن