Daily Archives: نیسان 16, 2024

سەرۆکی زانکۆ سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارێکدا کە پ.د.ئازاد حەسەن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەڕێوەبەرانی کارگێری و دارایی و بەرپرسی سندوقی داهاتی زانکۆ ئامادەیی بوون، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری بەخێرهاتنی سەرۆکی زانکۆ و یاوەرانی کرد و باس لە چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندار بە دارایی کرد.

دواتر باس لە وردەکاریی چۆنییەتی خەرجکردنی داهاتی زانکۆمان بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری ژێرخانی کۆلیژ و پەیمانگاکان کرا و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەندار بە پرسی دارایی کرا.

هەر لە دیدارەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری ئامادەیی و پشتیوانی خۆی بۆ زانکۆمان دووپات کردەوە و ئومێدی بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی و کارگێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خواست.

پێشکەش کردنی سیمینار

لە هەفتەی چاڵاکییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر
دوو سیمیناری زانستی بەڕێوەچوون بۆ هەریەکە لە بەڕێزان (م. مریم یاسین) مامۆستا لە بەشی پەرستاری سیمینارەکەی تایبەت بوو بە پێدانی زانیاری و هۆشیاری بە ئافرەتان هەروەها لە سیمیناری دووەم بەڕێز (م. صالح مصطفى) مامۆستا لە بەشی پەرستاری. سيمینارەکەی تایبەت بوو بە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و گەروو و لەوزەتێن لە منداڵان بەڕێزیان زانستیانە شیکردنەوەی کی ووردی بۆ گرفتەکانی هەناسەدان و گەروو و لەوزەتێن لە منداڵان کرد کۆمەڵێک ڕێنمایی بەسوودی بۆ ئامادەبووان باس کرد بۆ ئەوەی خۆیان و کەس و کاریان لەم کێشە تەندروستیانە بپارێزن

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە دیدارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نیسانی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر لەگەڵ بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆمان، بەشداری کرد لە دیداری (دەرفەت و ئالنگارییەکانی بەکارھێنانی ژیری دەستکرد لە بڵاوکراوە ئەکادیمییەکاندا) کە بە چاودێری د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەلایەن فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ھۆتێلی ھەولێری نێودەوڵەتی رێکخرابوو.

دیدارەکە بە ئامادەبوونی ھەریەک لە بریکارانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، سەرۆک زانکۆکان، راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایانی زانکۆ و میوانانی ئەکادیمی دەستی پێکرد و چەند وتارێک پێشکەشکرا.

دواتر لە چوار پانێڵی جیاوازدا باس لە ئامراز و دەرفەتەکانی بەکارھێنانی ژیری دەستکرد لە بڵاوکراوە ئەکادیمییەکان تیشکیان خرایە سەر و ئەزمونی زانکۆ پێشکەوتوەکان و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەو گۆڤارە نێودەوڵەتییەکانیش بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ژیری دەستکردو ئاڵنگارییەکانی بەکارھێنانی ژیری دەستکردیش لە بڵاوکراوە ئەکادیمییەکاندا تەوەرەکانی دیکەی دیدارەکە بوون.

جێگەی ئاماژەیە دیداری (دەرفەت و ئالنگارییەکانی بەکارھێنانی ژیری دەستکرد لە بڵاوکراوە ئەکادیمییەکاندا) بە دەرکردنی چەند ڕاسپاردەییەک کۆتایی بە کارەکانی ھێنا.