سەرۆکی زانکۆ سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارێکدا کە پ.د.ئازاد حەسەن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەڕێوەبەرانی کارگێری و دارایی و بەرپرسی سندوقی داهاتی زانکۆ ئامادەیی بوون، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری بەخێرهاتنی سەرۆکی زانکۆ و یاوەرانی کرد و باس لە چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندار بە دارایی کرد.

دواتر باس لە وردەکاریی چۆنییەتی خەرجکردنی داهاتی زانکۆمان بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری ژێرخانی کۆلیژ و پەیمانگاکان کرا و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەندار بە پرسی دارایی کرا.

هەر لە دیدارەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری ئامادەیی و پشتیوانی خۆی بۆ زانکۆمان دووپات کردەوە و ئومێدی بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی و کارگێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خواست.