Daily Archives: نیسان 23, 2024

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ تاوتوێی تێزێکی دکتۆرا لەکۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ھەولێر کرا

بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاورباری زانستی و پ.د. ئەیاد زەکی صابر، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری تێزێکی دکتۆرا تاوتوێ کرا.

تێزی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا (میدیا علی إبراھیم ) بە ناونیشانی Fog and Edge Cloud Computing for Quality of Service Provisioning Of IOT   لە بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری تاوتوێ کرا.

لێژنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێک هاتبوون:

١- د.صبحی رەفیق محەمەد – پرۆفیسۆر- زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک  – سەرۆکی لێژنە

٢-د. بژار خضر حسين – پرۆفیسۆری یاریدەدەر- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر- ئەندام

٣- د.موئەیەد یوسف پطرس  – پرۆفیسۆری یاریدەدەر – زانکۆی لوبنانی فرنسی- ئەندام

٤- د. رێبین محەمەد سلیم  -پرۆفیسۆری یاریدەدەر-کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر -ئەندام

٥- د. مەروان عەزیز محەمەد-پرۆفیسۆری یاریدەدەر – زانکۆی سەلاحەدین-ئەندام

٦- د. شڤان کەمال عەسکەر -پرۆفیسۆر-زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر – سەرپەرشتیار

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پشتیوانی بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر دووپات دەکاتەوە

د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە پ.د.عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق مەحمود، بریکاری وەزارەت و د.توانا نەجەف،بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێری و دارایی و د.ژالە سەعید خەتات، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان و سەرمەند حەمید بەرزنجی، بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ئامادەی بوون، چەند پرسێکی پەیوەندار بە زانکۆکان لە بواری کارگێری و دارایی و زانستی تاوتوێی کرا.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستخۆشی لە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر کرد بۆ کار و ھەنگاوەکانی بە ئامانجی بەرەپێشبردنی زیاتری زانکۆکە، ھاوکات پشتیوانی خۆی بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سوپاسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد بۆ پشتیوانییەکانی بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەی هۆڵی کۆنفرانسەکانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە 23ی نیسانی 2024، لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی سەرۆکی زانکۆ بۆ پێشخستن و برەودان بە ژێرخانی کۆلێژ و پەیمانگەکان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو بەرپرسانی حیزبی و حکومی و کەسایەتییە دیارەکانی دەڤەرەکە لە رێوڕەسمێکی شایستەدا هۆڵی کۆنفرانسەکانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا هەریەکە لە بەڕێزان د. پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر م. ڕزگار انوەر بەرپرسی لقی 24ی سەفین چیا هەرکی یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی ، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەبوون.

سەرەتا چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز لەلایەن مەلا سۆران حوسێن خوێندرایەوە، پاشان ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان لەگەڵ مارشی نیشتیمانی ئەی رەقیب، دواتر  دۆکیۆمێنتارییەکی تایبەت بە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە پێشکەشکرا کە خۆی لە مێژووی دامەزراندن و بەشە زانستییەکان و چالاکییەکانی کۆلێژ دەبینییەوە.

لە وتارێکدا پ.ی.د.عبدالخالق نادر قادر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە، پاڵپشتی و هاوکارییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سەرۆکی زانکۆی بەرزنرخاند کە بەردەوام هاوکارییانە لە بەرەوپێش بردنی کۆلێژەکەیان و رایگەیاند “دروستکردنی ئەم هۆڵەش نموونەیەکی زیندووە کە بەماوەیەکی کەم لەگەڵ ئەو گرفتە داراییانەی هەیە بەجوانترین و شایستەترین شێوە هۆڵەکەی پێشکەشکردین سوپاسی دەکەین.”

دواتر پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ وێرای بەخێرهاتنی گەرمی میوانان و پیرۆزبایی کردنەوەی هۆڵەکە لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە، گوتی : “کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی هەردەم هەوڵی خزمەتکردنی بەگشت سیکتەرەکانی ژیانی هاووڵاتییان داوە بەگشتی، و بەتایبەتی لەبواری خوێندن و زانست.

دروستکردنی ئەو هۆڵی کۆنفرانسە یەکێکە لەخزمەتە بەرچاوەکانی کابینەی نۆیەم بۆ کۆلێژەکەمان و شارۆچکەی شەقڵاوە، پیرۆزتان بێت، دڵنیابن کاری زۆرباشتری لەدوایە و قوتابییان شایستەی زیاترن.”

دواتر دکتۆر پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف و کاورباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسی گرنگی هۆڵەکەی کرد و گوتی: “پیرۆزتان بێت ئەو هۆڵە نموونەییە، هیوادارم ئاستی زانست و زانیاریتان لەئاست چاوەڕوانی ئێمە و حکومەتی هەرێم بێت و گرنگی زیاتر بەزانست و زانیاری بدەن، میوانانی ئازیز، قوتابییانی خۆشەویست ئێمە کەپاڵپشت بەبناری چیای سەفین وەستاوین شاهێدی چەند چیرۆکی شەهیدە لەپێناو ئازادی و ڕۆژگاری ئێستا و ئایندەی کورد و کوردستان، ئەو دەسکەوتانەی بەدەست هاتوون پێویستیان بەپاراستنە و بەرهەمی خوێنی شەهیدانە.

ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارە بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو و ئەمن و ئاسایشی تەواو، چوونی بەڕێزیان بۆ ئەمریکا چارەسەرکردنی تەواوی کێشە ئابوورییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا وەک بینیمان کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەئەمریکا داوای لێکرا کێشەی مووچەی هەرێم بکات و بەزووترین کات چارەسەری بەپەلەی بۆ بدۆزێتەوە.

کوردستان بەرەو ئایندەیەکی گەش و گەشتر هەنگاو دەنێت ئەگەر دەستی ناوخۆیی و دژی خۆمانە نەبێت کەچاویان بەو هەموو خزمەت و پێشکەوتن و ئاوەدانیەی هەرێم هەڵنایەت، تیشکی پڕ خۆشەویستی چاوی ئێوەی قوتابییان گەرم و گوڕی زیاترمان پێ دەبەخشێت بۆ کورد و کوردستان ، ان شاءالله کۆلێژەکەتان دەبێتە زانکۆ بۆ خزمەتکردنی شەقڵاوە و دەروبەری.

پێش کۆتایی هاتنی مەراسیمەکە هەر یەکە لە بەڕێزان پ.د.ئیدریس محەمەد تتهیر هەرکی، د. پشتیوان صادق ، م. ڕزگار انوەر بەرپرسی لقی 24ی سەفینی پارتی، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە، قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بەڕاگرانی پێشووی کۆلێژەکە کرد کە جێ دەستیان دیارە لەخزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی کۆلێژەکە وەک بەڕێزان م.عیسی محەمەد سنجاری یەکەم ڕاگری کۆلێژ کە بۆ ماوەی 12 ساڵ لەساڵی 1998 تاوەکو 2010، د. فرزند کمال مدحت دووەم ڕاگری کۆلێژ بۆماوەی 5  ساڵ لەساڵی 2010 تا ساڵی 2015، د.عبدالهادی عمر قۆجە سێیەم ڕاگری کۆلێژ بۆماوەی 5 ساڵ لەساڵی 2015 تا 2020 .

لە کۆتاییشدا قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بەسەرپەرشتیارانی دروستکردنی هۆڵی کۆنفرانس بەخشرا کەستافێکی ناوخۆی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆلێژەکە سەرپەرشتی ئەو کارەیان کردووە وەک م.محەحەد جمال محەمەد یاریدەری ڕاگر و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، م.انزار بەهجەت ئیبراهیم بەرێوەبەری ئەندازە و پڕۆژەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ، م. مونا مەتتا حەبیب سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکاری ئەندازیاری پڕۆژەکە، بەڕێز عەبدولستار ئەسعەد فەقێ خاوەنی کۆمپانیای نەنوا، د.ئەحمەد رەزا راوێژکاری ئەندازیاری، م.جەلال فازل ئەندازیاری جێبەجێکار، م.محەمەد مەسعود ئەندازیاری جێبەجێکار، م.کەیوان محەمەد ئەندامی ژمێریاری.

 

گەشتی زانستی

بە مەبەستی ئاشنابوون زانیاری زیاترلەسەر کۆلێژەکانی تر رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٤/٢١ بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری کۆلێژەکەمان بەسەرپەرشتی لێژنەی گەشتی زانستی بەش هەڵسان بە ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم بۆ زانکۆی دهۆک کۆلێژی ئەندازیاری بەشی ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر زۆر بەگەرمی پێشوازی کران لە لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ( پ.ی. د.جیمس هسدو) و بەرێز سەرۆکی بەشی کارەبا و کۆمپیوتەر (د.سیروان)

قوتابیانمان زۆر خۆشحاڵ بوون بە بینینی تاقیگەکان و کۆلێژ و بەشەکە.