Daily Archives: نیسان 30, 2024

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە کونسولی کۆماری چیک لە هەولێر دەکات

رۆژی سێ شەممە 30ی نیسانی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە بەڕێز کارێل کۆرتانێک کونسوڵی کۆماری چیک لە هەولێر.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆمان و بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ ئامادەیبوون گفتوگۆکرا دەربارەی دروست کردنی پەیوەندی نێوان هەردوو لا، هەر لەو دیدارەدا کونسولی چیک ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی زانکۆمان لە دروستکردنی پەیوەندی زانستی و ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتەکەی.

دوای دیدارەکەش بەڕێز کونسوڵ سیمینارێکی لەسەر بەڕێوەبردنی کات لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پێشکەشکرد کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکادیمی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی ناوبراو بەشدارییان تێدا کرد کە ئارەزووی فێربوونی ستراتیژی بەڕێوەبردنی کات لە ژیانی کەسی و پیشەیی خۆیاندا به‌شداربوون.

 

گەشتی زانستیی

بە مەبەستی ئاشنابوون زانیاری زیاترلەسەر کۆلێژەکانی تر رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٨ بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری کۆلێژەکەمان بەسەرپەرشتی لێژنەی گەشتی زانستی بەش هەڵسان بە ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم بۆ کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک ی ئاکرێ زۆر بەگەرمی پێشوازی کران لە لایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژ بە وەکالەت ( پ.ی. د.منهل إلهام عبدال) و بەرێز سەرۆکی بەشی ئینفۆرماتیک (د.عادل )

قوتابیانمان زۆر خۆشحاڵ بوون بە بینینی تاقیگەکان و کۆلێژ و زانکۆ

+8

All reactions:

84Hemin Hussein and 83 others