Daily Archives: نیسان 8, 2024

ئەندامێکی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات

رۆژی دووشەممە 8ی نیسانی 2024، ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی پ. د.کیهان زرار غفور وەك وتاربێژی سەرەکی (Keynote Speaker) بەشداری کرد لە پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (5th International Conference on Computing, Communication and Cyber-Security _IC4S’05) کە لە زانکۆی (Graphic Era Hill University, Bhimtal Campus, India) ئەنجامدرا.

لە کۆنفرانسەکەدا بەشێوەی ئؤنلاين راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بابەتێکی لەژێر ناونیشانی (Privacy in the Era of Social Medi: Managing your Digital Presence) پێشکەش کرد.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە کونسولی ژاپۆن لە هەولێر دەکات

رۆژی دووشەممە 8ی نیسانی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی پێشوازی لە بەڕێز ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسولی ژاپۆن لە هەولێر کرد.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و زانستی و راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ ئامادەیبوون د. ئیدریس کورتە باسێکی دەربارەی مێژووی زانکۆمان و بەشەزانستییەکان و ژمارەی قوتابییان و مامۆستایان و لۆکەیشنی دامەزراوەکانی سەربەزانکۆمانی کرد.

لە لای خۆیەوە کونسوڵی ژاپۆن خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی بۆ زانکۆمان دەربڕی و رایگەیاند کە دڵخۆشە بە بوونی زانکۆیەکی پۆلیتەکنیکی لە هەرێمی کوردستان کە کار لەسەر  زانستە نوێیەکان و پێویستی بازاڕی کار دەکات.

لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا قونسولی ژاپۆن ئامادەیی قونسولخانەی دەربڕێ کە لە رێگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیەوە لە عێراق بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک بۆ دروستکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆکانی وڵاتەکەی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێڕ لە رووی زانستی و دابینکردنی هەندێک سوکلەرشیپ لە زانکۆکانی وڵاتەکەی.