سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە کونسولی ژاپۆن لە هەولێر دەکات

رۆژی دووشەممە 8ی نیسانی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی پێشوازی لە بەڕێز ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسولی ژاپۆن لە هەولێر کرد.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و زانستی و راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ ئامادەیبوون د. ئیدریس کورتە باسێکی دەربارەی مێژووی زانکۆمان و بەشەزانستییەکان و ژمارەی قوتابییان و مامۆستایان و لۆکەیشنی دامەزراوەکانی سەربەزانکۆمانی کرد.

لە لای خۆیەوە کونسوڵی ژاپۆن خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی بۆ زانکۆمان دەربڕی و رایگەیاند کە دڵخۆشە بە بوونی زانکۆیەکی پۆلیتەکنیکی لە هەرێمی کوردستان کە کار لەسەر  زانستە نوێیەکان و پێویستی بازاڕی کار دەکات.

لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا قونسولی ژاپۆن ئامادەیی قونسولخانەی دەربڕێ کە لە رێگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیەوە لە عێراق بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک بۆ دروستکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆکانی وڵاتەکەی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێڕ لە رووی زانستی و دابینکردنی هەندێک سوکلەرشیپ لە زانکۆکانی وڵاتەکەی.