Daily Archives: نیسان 7, 2024

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نۆلج بە هەماهەنگی ئینستیتیوتی کوردستان بۆ داهێنان و نوێگەری  پێشانگایەکی تەکنەلۆجی بۆ قوتابییان و دەرچووان دەکەنەوە

لەدرێژەی کارو چالاکیەکان بۆ خزمەتکردنی توێژی قوتابیان، بڕیارە لە رۆژانی 4 و 5ی مایسی 2024، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشانگایەکی تایبەت بە تەکنەلۆژیا لە ژێر ناونیشانی (U-TECH) بۆ دەرچووان و قوتابیانی زانکۆمان بکاتەوە بەمەبەستی نمایشکردنی پڕۆژەکانیان و دەست کەوتنی هەلی کار.

پێشانگاکە لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکرێتەوە لەژێر ناوی (یو_تێك)، و تیایدا سەرجەم ئەو پرۆژانە نمایش دەکرێن کە تەکنەلۆژیای تێدا بەکارهاتووە لەهەریەک لە بوارەکانى (ئەندازیارى، زانست، تەندرووستى، ئابوورى و هونەرى).

لەم پێشانگەیدا کەسانی خاوەن بیرۆکە(بەهرە شاراوەکان، شارەزاکان، دەرچووان، فێرخوازان) دەتوانن خەڵاتى ناوازە ببەنەوە.

شیاوی باسە ئەم پێشانگایە بەهەماهەنگی لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئینستیتیوتی کوردستان بۆ داهێنان و نوێگەری و زانکۆی نۆلج رێکدەخرێت.

بۆ پێشکەشکردنی پرۆژەکان بۆ پێشانگاى یوتێک (U-TECH) ده‌توانن له‌ڕێگای پۆرتاڵی فه‌رمی پێشانگاكه‌ پرۆژەکانتان تۆمار بکەن کە خەڵاتی ناوازە دەبەخشرێتە باشترینەکان.

بۆ خۆتۆمارکردن تکایە کرتە لێـــــــــــــــرە بکە.