شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەن

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 17ـی ئاداری 2022 یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، کارگێڕی و دارایی پێشوازییان لە شاندێکی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد، گفتوگۆ کرا دەربارەی دابینکردنی ستافی وانەوتنەوە و ئامادەکردنی ستافی ناوخۆیی بۆ بەشی تەکنیکی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەمەبەستی بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندن لە بەشەکە و وەرگرتنی قوتابیان لە ساڵانی داهاتوو.

شیاوی بەبیرهێنانەوەیە بەشی تەکنیکی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی و تەندروستی هەولێر وەک تاکە بەش لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی خوێندنی 2020-2021 لە زانکۆمان دامەزراوە بە پاڵشتی راستەخۆی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی و بە هەماهەنگی و هاوکاری هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم و عێراق